گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌كانى جیهان ببینه‌

:: PM:06:09:14/11/2017 ‌
له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بوومه‌له‌رزه‌ى سروشتى زۆر ڕووی داوه‌ و هه‌ندێكیان له‌ چه‌كى كیمیایى و جه‌نگه‌كانیش زه‌ره‌ریان زیاتر بووه‌ و ژماره‌ى قوربانیانیان بێ ژماره‌ بووه‌.

بەھێزترین بوومەلەرزە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە وڵاتی "چیلی" بووە لە ساڵی 1960، گوڕەکەی 9.5 پلەی بووە، بەھۆی ئەو ڕووداوە سروشتییەوە نزیکەی پێنج ھەزار کەس بوونەتە قوربانی، و بە ملیۆنان ھاووڵاتی ئاوارە بوونه‌، و زیانەکەشی به 550 ملیۆن دۆلار مەزندە کراوە.

بوومەلەرزە بە لەرزینی کتوپڕی دەریا یان  بن زەوی یان سەر زەوی دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوو دەدات. زۆرینەی رووداواکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن، بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسییەکی مەزن داناندرێت. بەڵام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەو ئاسته‌ی کە زەرەر و زیانێکی مەزن بە مرەۆڤ و ماڵ و دەزگه‌کانیان دەگەێنێت.

بەھێزی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزەیە چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. بەھێزی بوومەلەرزەکان بە ئامێری ڕێختەر ئەندازە دەکرێت.

جۆرەکانی بومەلەرزە:

A: ھیچ کەسێک ھەست بە جوڵەی زەوی ناکات.

B: ژمارەیەکی کەم لە خەڵک لە کاتی ئارامیدا ھەست بە جوڵەی زەوی دەکات.

C: ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ماڵان ھەست بە جوڵەکان دەکەن وە شتەکان دەجوڵێن.

D: زۆربەی دانیشتوانی ناو ماڵان ھەست بە جولەکە دەکەن لە جوڵەی شتە ھەڵواسراوەکان لە تەقەتەقی قاپ و قاچاخ و دەرگه‌ و پەنجەرەکان.

E: نزیکەی ھەموو خەڵکی ھەستی پێ دەکەن نوستوەکان بە خەبەر دێن دەرگه‌کان دادەخرێن و دەکرێنەوە قاپ و قاجاغەکان دەشکێن وێنە هەڵواسراوەکان دەلەرێنەوە شتە بچووکەکان دەجوڵین و وەردەگەڕێن.

یەکێ لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بوومەلەرزە ئەو شەپۆلانەیە کە لە خۆی دەری دەکات. گرنگترینی ئەم شەپۆڵانە شەپۆلی پی و شەپۆلی ئێسن.




وشە - محەمەد میران