دیندار زێباری سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، راپۆرته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له‌سه‌ر نیشاندانى دۆخى خورماتوو، كه‌ركووك، شنگال و ناوچه‌كانى تریش، به‌ڵام ئه‌وه حكوومه‌تى عێراقه ده‌بێت هه‌نگاو هه‌ڵگرێت بۆ نه‌هێشتنى پێشێلكارییه‌كان.
زێباری له‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"، ره‌خنه‌ى ئه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت كه وه‌ك پێویست پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی به دۆكیۆمێنت نه‌كردووه. له‌باره‌ى بێده‌نگی هه‌ندێك میدیاى كوردستانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه "قه‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كان به‌وان كه‌م نابێته‌وه كاتێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌منستى راپۆرت به به‌ڵگه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه".
له‌سه‌ر پرسی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوه‌كانیش ده‌ڵێ، لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێك هێنراوه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌شكه‌نجه‌دانى گیراوه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێمیش به‌دواداچوونى رژد ده‌كات تا له‌مه‌ودا وه‌ڵامى راستیی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بداته‌وه.
راپۆرته‌كانى ئه‌منستى ئینته‌رناشناڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای كرده‌وه‌گه‌لی رزگاركردنى مووسڵ تا ئه‌وه‌ى ئێسته له خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر روو ده‌ده‌ن، باسی پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمیش به راپۆرت باسی كردووه. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بووه و پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وامن؟
دڵنیام له‌وه‌ى ئه‌و راپۆرتانه رۆڵێكى باشی هه‌بووه، به‌ڵام كه ره‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بووه ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق به‌و كاره هه‌ڵسێت. وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامین له گه‌یاندنى راپۆرته‌كان به كونسوڵگه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆیه گله‌یی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك لایه‌نێكى فه‌رمی وه‌ك پێویست له دیكۆمێنێتكردنى كاری رژدی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كاری رژدیان نه‌كردووه. ئه‌مانه وایان كردووه داوای هاتنى لیژنه‌ى ده‌رخستنى راستییه‌كان بكه‌ین تا سه‌ردانى ئه‌و ناوچانه بكات، بۆیه له‌مه‌ودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌غداش كه‌مته‌رخه‌من.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ى لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، بایی ئه‌وه ناكات كۆنگره‌یه‌كى بۆ ببه‌ستن تا راى گشتیى نێوده‌وڵه‌تى لێ ئاگادار بكرێته‌وه؟
دواى راگه‌یاندنى یه‌كه‌م راپۆرت له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه، رۆژانه به‌ڵگه‌ى زیاتر به‌ده‌ست حكوومه‌ت ده‌گات و چه‌ندان راپۆرتى ترمان به دیپلۆماته‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌منستی داوه، حكوومه‌تى هه‌رێم له‌م پرسه‌دا رژده. به‌ڵام هۆكار هه‌یه كۆنگره نابه‌ستین، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى سه‌رچاوه‌ى ئه‌و زانیارییانه و ئه‌و كه‌سانه‌ى یارمه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن له ده‌ستخستنى به‌ڵگه و زانیارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه راپۆرته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم ناگه‌ن به ناوه‌ندی بڕیار له عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌وه‌ى رووی داوه ده‌كرێت وه‌ك جینۆساید بناسێنرێت؟
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و میكانیزمه یاسایییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى به‌ده‌ست نییه بڕیار بدات جینۆسایده، ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان نییه، به‌ڵام داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خاچی سوور، یه‌كێتیى ئه‌وروپا، ئه‌منستى ئینته‌رناشناڵ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بكرێت كه پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.
وه‌ڵامیان هه‌بووه؟
به‌ڵێ، كونسوڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتیى ئه‌وروپا و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هانى حكوومه‌تى هه‌رێمیان داوه كه كاری رژد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن و به دیكۆمێنتى بكه‌ن.
له ئاستى میدیاى ناوخۆى كوردستان، به‌شێك كار له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێكى تر بێده‌نگن، وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم پێتان وایه بۆچی بۆ پرسێكی نیشتمانى، میدیا دابه‌شی سه‌ر ململانێی حزبی بووه؟
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌ڵگه‌وه زانیارییه‌كان به راپۆرت بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌بێت له‌وان بپرسین بۆچی وه‌ك خۆى دیمه‌نه‌كان ناگوازنه‌وه و نایانه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان ئاگادار بن له پێشێلكارییه‌كان. له‌مه‌دا ته‌نیا حكوومه‌ت لایه‌نى سه‌ره‌كیی نییه، ئه‌منستى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی باسی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت قه‌باره‌ى تاوانكارییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وا به‌وان كه‌م نابنه‌وه.
به‌ڵام له‌م رووداوانه‌ی دواییدا میدیاى بیانیش وه‌ك ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان باسی ده‌كات، باسیان له پێشێلكارییه‌كان نه‌كردووه؟
داوامان لێ كردوون و ئه‌وان پاساویان ئه‌وه‌یه تیمه‌كانیان ناتوانن بگه‌نه ئه‌و ناوچانه به‌هۆى خراپی دۆخى ته‌ناهی و شه‌ڕ له‌و ناوچانه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه و ناتوانن له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدی شه‌عبی راپۆرت ئاماده بكه‌ن.
ژماره‌تان هه‌یه چه‌ند فه‌رمانبه‌ر فه‌سڵ كراون و چه‌ند قوتابی له خوێندن بێبه‌ش كراون، چه‌ند كه‌س له‌سه‌ر كوردبوونیان گیراون؟
رۆژى یه‌كشه‌م پێنجى تشرینى دووه‌م، له زومار حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستى به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى خوێندنى كوردی گرتووه و كردوونى به باره‌گا، به‌مه‌ش به سه‌تان قوتابی له خوێندن دابڕاون، له خورماتوو و ناوچه‌كانى ترش به هه‌زاران دابڕاون. به‌ڵام هێشتا به ژماره هه‌موویمان كۆ نه‌كردووه‌ته‌وه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ده‌گوترێ ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك و خورماتوو روو ده‌دات حه‌شدى توركمانین ئه‌نجامیان داوه، زانیارییه‌كانى ئێوه ده‌ڵێن چی؟
بێگومان حه‌شدی شه‌عبی توركمانى پێشه‌نگی تاوانكاری و پێشێلكارییه‌كانى گرووپه‌كانى ناو حه‌شدی شه‌عبین له‌و ناوچانه‌دا.
وه‌ك حكوومه‌ت یه‌كه‌م جاره پێشوازی له راپۆرتى ئه‌منستى ده‌كه‌ن، به‌ڵام راپۆرته‌كانى پێشتری ئه‌منستى هه‌میشه ره‌ت كراونه‌ته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه له بری ره‌تكردنه‌وه‌ی، بۆچى چاره‌سه‌ری پێشێلكارییه‌كان ناكه‌ن كه له راپۆرته‌كاندا باس ده‌كرێت؟
راپۆرته‌كانى ئهمنستیمان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك مانشێت و زانیاری هه‌بووه له‌ناو راپۆرته‌كان به بۆچوونی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سیاسی كراون، ئه‌وه‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌منستى به هاوكاری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راپۆرت ئاماده ده‌كات.
ببووره، وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چیتان كردووه تا لێدان له گرتووخانه‌كانى كوردستان نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ى ئه‌منستى باسی ده‌كات ئه‌و نامانه‌ن له گرتووخانه‌كان به ده‌ستیان ده‌گات، له برى ره‌تكردنه‌وه‌یان، بۆ كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى لێدان ناكه‌ن؟
ناتوانین بڵێین 100% هیچ پێشێلكارییه‌ك له گرتووخانه‌كان رووی نه‌داوه، له هیچ وڵاتێكى دنیاش شتى وا نییه. ئێسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بنبڕ‌كردنى لێدان له گرتووخانه‌كان و باشتركردنی ره‌وشی گیراوه‌كان ماوه‌ى چوار مانگه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگیمان پێك هێناوه، داوامان لێ كردوون كه‌یسه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن تا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین. ئێسته تیمه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دیپلۆماتكار و خاچی سوور، بێ وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى پێشوه‌خت، ده‌توانن سه‌ردانى گرتووخانه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌وڵی حكوومه‌ته بۆ باشتركردنى دۆخی گیراوه‌كان و نیازپاكیی حكوومه‌ته كه له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانى گیراودا نین.
له ماوه‌ى چوار مانگی رابردوودا چه‌ند كه‌یس رووبه‌ڕووى لیژنه‌ى هاوئاهه‌نگی و هاوبه‌ش كراونه‌ته‌وه؟
به‌شێك له كێشه‌كانى گرتووخانه‌كان نه‌بوونى شوێنه كه ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییه. پێش 2014 دۆخى گرتووخانه‌كان زۆر باش بوون، رێوشوێن هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى داعش و گرتنی سه‌تان ئه‌ندام و لایه‌نگری داعش، ئێسته گرتووخانه‌كان پاڵه‌په‌ستۆی زۆریان له‌سه‌ره، بۆ ئه‌مه‌ش داوامان له‌لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى كردووه بیناى تازه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن تا رێوشوێنى گیراوه‌كان باشتر ببێت. بۆیه ده‌توانم بڵێم 90%ى كێشه‌كانى گرتووخانه نه‌بوونى شوێن و لایه‌نى دارایییه.
ده‌توانین بڵێین دواى پێكهێنانى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه، له جیاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى ئه‌منستى، ئه‌وا به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنى پێشێلكارییه‌كان و لێدان له گیراوه‌كان؟
بێگومان، له‌م لیژنه‌یه‌دا ئه‌منستى و هیومان رایتس وۆچ ئه‌ندامن تێیدا, پێمان گوتن ئه‌گه‌ر كه‌یسی لێدان هه‌بێت، با به ئاشكرا پێمانى بڵێن تا كاری رژدی له‌سه‌ر بكه‌ین و وه‌ڵامى راسته‌قینه‌یان بده‌ینه‌وه.