گۆرانیبێژی کۆچکردووی ناودارى فارس "موڕتەزا پاشایی"، ئهمڕی سێ ساڵ بەسەر کۆچکردنیدا تێپەڕی، ئهو هونهرمهنده له ئێران بە پاشاى هەست ناسراوە و زۆربەی گۆرانییەکانی لە لایەن خۆیەوە نووسیوویەتی.
مۆڕتەزا پاشایی، له ١٣ی ئابی ساڵى ١٩٨٤ له تارانى پایتهختى ووڵاتى ئێران لهدایك بووه، میووزیکژەن، ئاوازدانەر، گیتارژەن و گۆرانیبێژی پۆپی ناودارى ئێرانی بووه.
لە تاران لەدایکبووە و ھەر لەوێش گەورە بووە، مۆڕتەزا دەرچووی بەشی گرافیک دیزاین بووە، و ھەر لە مناڵییەوە ئارەزوومەندێکی مۆسیقا بوو بوو کاتێک دەستی بە ژەنینی گیتار کردووه، لە ساڵى ٢٠١٣ نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی لێ دەستنیشان کرا و تووشی ئەو نەخۆشییە بوو و لە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ وەرگرتنی دەرمان گەیەندرایە نەخۆشخانەی بەھمەن لە تاران و لەوێ خەوێندرا و ھەر لەوێ چارەسەرکردن بە مادەی کیمیاوی دژ بە شێرپەنجە بۆ ئەنجام درا، بەڵام ھەوڵەکە بۆ ھێواشکردنەوەی شێرپەنجەکە شکست دێنێت، تەندروستیی پاشایی لەبار دەکەوێت و لە ڕۆژی ١٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دواتر دەبێت بە گۆرانیبێژ، لە بەیانی ھەینی دا لەبەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دا لەنەخۆشخانەی بەھمەن لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەلبوومەکانى:
گوڵی بیتا (گل بیتا) - ٢٠٠٩
یەکێک ھەیە (یکی ھست) - ٢٠١٢
ناوی عەشقە (اسمش عشقە) - ٢٠١٥
بالندە (پرندە)- ٢٠١٥