وێنه‌یه‌كى سێڵفی شاجوانى عێراق و شاجوانى ئیسرئیل كۆ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوشانى پێشوازی ره‌خنه‌شی لێ ده‌گیرێت.
ساره عیدان شاجوانى عێراق، هاوشانى شاجوانى وڵاتانى تر به‌ره‌و ویلایه‌تى میشگانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ كه‌وت بۆ به‌شداری له پێشبڕكێى شاجوانى جیهان. ئه‌وه‌ى ساره بیری لێ نه‌كردووه‌ته‌وه گرتنى وێنه‌ى سێڵفی بووه له‌گه‌ڵ شاجوانى ئیسرائیل، یان روونتر بڵێین دیداری له‌گه‌ڵ ئادار گاندلسمان شاجوانى ئیسرائیڵ بووه.
ئادار به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى سێڵفى خۆى له‌گه‌ڵ شاجوانى عێراق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له رۆژى سێشه‌مى رابردوو 14ى تشرینى دووه‌م، هه‌ڵایه‌كى گه‌وره‌ى ناوه‌ته‌وه، به‌شێك له‌وانه‌ى تێبینییان له‌سه‌ر وێنه‌كه داوه، پێشوازی لێده‌كه‌ن و به‌شێكیش ره‌خنه‌یان هه‌بووه. وێنه‌كه به جۆرێك گیراوه ئادار ده‌ستى خستووه‌ته سه‌رشانى ساره، ئه‌مه‌ش وا لێكدراوه‌ته‌وه كه نزیكی له نێوانیاندا هه‌بێت.
ساره عیدان كێیه؟
به‌گوێره‌ى خۆناسینه‌كه‌ى بۆ پێشبڕكێیه‌كه، ساره ساڵى 1990 له به‌غدا له دایك بووه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى حله له پارێزگاى بابله. ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره و خۆی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ و نووسه‌ری هۆنراوه‌ى گۆرانییه.
ساره له 2009 به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ كه‌وتووه، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كاری كردووه. ساڵى 2016 براوه‌ى پێشبڕكێی شاجوانى عێراق بووه كه له ویلایه‌تى میشیگان-ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پله‌ى یه‌كه‌م له ڤیان سلێمان سه‌ندرایه‌وه، به‌هۆى ده‌رچوونى له بنه‌ماكانى پێشبڕكێكه شووكردن، بۆیه رێگه به ساره درا وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شدار ببێت.
شاجوانى عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات
ساره عیدان له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ شاجوانى ئیسرائیل گرتوویه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه، به وه‌شاندنی وێنه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ شاجوانى میسر و لبنان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاجوانى ئیسرائیل ده‌دات و ده‌ڵێ "شاجوانى ئیسرائیڵ هات بۆ لام و داواى وێنه‌گرتنێكى كرد، پێش وێنه‌كه پێی گوتم هیوا ده‌خوازێت ئاشته‌وایی له نێوان هه‌ردوو ئاینى ئیسلام و جوو هه‌بێت و چیتر مناڵه‌كانمان ناچار نه‌بن بچنه خزمه‌تى سه‌ربازی".
"داوایكرد وێنه‌یه‌ك بگرین، پێمگوت من هیواى ئاشتیم و دڵخۆشم هاوكاریت بكه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یامه‌ى هه‌ته، بۆیه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه مه‌به‌ست له وێنه‌گرتنه‌كه ته‌نیا هیوا بووه بۆ ئاشتى له نێوان وڵاتاندا، وێنه‌كه به ماناى ئه‌وه نایه‌ت من پشتگیری له ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ده‌كه‌م، به ماناى ئه‌وه‌ش نایه‌ت سیاسه‌تى ئیسرائیلم قبووڵ بێت به‌رامبه‌ر به وڵاتانى عه‌ره‌بی، بۆیه داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه واتێگه‌یشتوون وێنه‌كه بێڕێزی بێت به‌رامبه‌ر به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان" ساره وای گوت.
دواى 45 ساڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشبڕكێ
به‌شداریكردنى ساره وه‌ك نوێنه‌ری عێراق دواى 45 ساڵ دابڕانی شاجوانى عێراق دێت له پێشبڕكێى شاجوانى جیهانى، وه‌جدان سلێمان ئه‌و كچه بوو كه ساڵى 1972 وه‌ك دوا شاجوانى عێراق به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانى جیهان كرد وه‌ك نوێنه‌ری عێراق.
"ئه‌مه شاجوانى عێراقه... ئه‌و زۆر جوانه"
ئادار گاندلسمان /20 ساڵ/، خه‌ڵكى شاری عه‌سقه‌لان. شاجوانى ئیسرائیل له‌و كچانه‌یه كه سه‌ربازی سوپاى ئیسرائیل بووه تا مانگی ئایار/مایۆی رابردوو. له‌سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له ئینستاگرام كه 15 هه‌زار كه‌س بینه‌ری بابه‌ته‌كانیه‌تى، وێنه‌یه‌كى خۆی له‌گه‌ڵ شاجوانى عێراق بڵاوده‌وه و له‌سه‌ری نووسوه "ئه‌مه شاجوانى عێراقه، زۆر جوانه"
26ى ئه‌م مانگه رۆژى ده‌ستنیشانكردنى شاجوانى جیهان
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژى 26ى ئه‌م مانگه له هوتێل بلانیت هۆلیوود له شاری لاس فیگاس له ویلایه‌تى نیڤاداى ئه‌مه‌ریكا، شاجوانى جیهان ده‌ستنیشان بكرێت. له پێشبڕكێى ئه‌مساڵدا 93 شاجوانی وڵاتان به‌شداری ده‌كه‌ن، له ناویاندا شاجوانى عێراق، میسر و لبنان هه‌یه وه‌ك سێ وڵاتى عه‌ره‌بی.