ڕاسته به‌كارهێنانی ده‌رمانه جیاوازه‌كانی لێوقڵیشان سوودی باش به لێوت ده‌گه‌یه‌نێت و نه‌رمی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ت له ڕاده‌به‌ده‌ر بێت، لێوت بریندار و قڵیشاو ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌نا زه‌هره" بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی لێو باشترین جۆری ده‌رمان ته‌نیا "ڤاسلین" بووه، كه به ماوه‌یه‌كی كورت و به‌كارهێنانێكی كه‌م، ده‌توانێت لێو ئه‌ستوور و نه‌رم بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌رمانه‌كانی تر به گشتی ماده‌ی زیانبه‌خش به لێویان تێدایه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌كاری بهێنیت، هه‌موو لێوت بریندار و قڵیشاو ده‌كات.
له زستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته فێری ئه‌و هه‌وا سارده نه‌بووه، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی به جۆری جیاواز كاردانه‌وه‌یان بۆ هه‌واگۆڕكێكه ده‌ده‌نه‌وه، لێویش به قڵیشان و برینداربوون پشانی ده‌دات كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وایه پێویستی به خزمه‌تی زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر زانیت به ڤاسلین چاره‌سه‌ر نابێت، باشتر وایه به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ت لێ زیاد نه‌كات.
هۆكاره‌كانی لێو قڵیشانیش به گشتی ئه‌مانه‌ن: كه‌می ڤیتامین، ئاسن، زینك، ڤیتامین B و ڤیتامین C، كه‌ڕووكردن، هه‌وكردنی پێست، گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا، هه‌روه‌ها بوونی نه‌خۆشی پووله‌كه‌ی ماسی.