یەكەم گرێبەستی نوێی بایرن میونشن

:: AM:10:51:18/11/2017 ‌

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەتەواوی لە راگەیاندنی یەكەم گرێبەستی ماوەی گواستنەوەی زستانە نزیك بووەتەوە كە ئەویش ساندرۆ ڤاگنەری هێرشبەری یانەی هۆڤنهایمی ئەڵمانییە.

یانەی بایرن میونشن لەم وەرزەدا كێشەی لە هێڵی هێرشبەر هەیە بەهۆی پێكانەكانی رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی و گواستنەوەی تۆماس مولەر لە هێڵی هێرشبەرەوە بۆ هێڵی ناوەڕاست.

جولیان ناگلزمان راهێنەری یانەی هۆڤنهایم ئاشكرای كرد لە ئێستادا خەریكی گفتوگۆن لەگەڵ یانەی بایرن میونشن سەبارەت بە گرێبەستی ڤگنەر.

ڤاگنەر /29 ساڵ/ لەم وەرزەدا باشترین ئاستی لەگەڵ یانەی هۆڤنهایم پێشكەش كردووە بە تۆماركردنی 4 گۆڵ و دروستكردنی 2 گۆڵی تریش، لەگەڵ یانەكەی ئێستا لە ریزبەنی چوارەمی یانەكانی خولی ئەڵمانیا دێت.

بەهۆی ئەو ئاستەی كە ڤاگنەر لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یانەی هۆڤنهایم پێشكەشی كردووە، یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ناچار كردووە بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بانگهێشتی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م