ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سهكردایهتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ڵێ، به‌هۆى نه‌خۆشكه‌وتنى كۆسره‌ت ره‌سووڵ، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى دواكه‌وت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ى نوێى مه‌كته‌ب سیاسی و له به‌هاری داهاتووشدا كۆنگره ده‌به‌سترێت. له‌باره‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش ده‌ڵێ "لیژنه‌كه‌ى یه‌كێتى پێك هێنراوه، به‌ڵام هێشتا راپۆرته‌كه‌ى پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تى نه‌كردووه و ئه‌گه‌ریش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گومانى هه‌یه، ده‌توانێ لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنێت له‌وه‌ى بۆچى پێشمه‌رگه شه‌ڕى نه‌كرد و كشاوه‌ته‌وه".
ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى پێوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، پێویسته شاندی هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له به‌غدا بێت تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ش له حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت كه پابه‌ندى ده‌ستوور نییه و دووپاتی ده‌كاته‌وه "كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى كوردستانیش له بودجه مه‌ترسیداره".
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك پێك بێنن بۆ ده‌رخستنى راستییه‌كان، كاره‌كانى به چى گه‌یشت؟
لیژنه‌كه پێك هێنراوه، به‌ڵام هێشتا راپۆرته‌كه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه.
به‌ڵام بۆچوونێك له‌سه‌ر لیژنه‌كه هه‌یه كه هه‌ر بابه‌تێك بته‌وێت دیزه بهدهرخۆنهى بكه‌ى، راده‌ستى لیژنه ده‌كرێت، له كوردستان و عێراق ئه‌زموونى وا هه‌یه. پێت وایه ئه‌و لیژنه‌یه‌ى پێك هێنراوه ده‌توانێت راستییه‌كان ئاشكرا بكات؟
كێشه‌یه‌ك كه دروست ده‌بێت، ده‌بێ لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێت بۆ ده‌رخستنى راستییه‌كان، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى پێك هێنراوه له‌و ئاسته‌دایه راستییه‌كان ئاشكرا بكات، چونكه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى یه‌كێتى كراوه، زۆر قورس بوون و دوورن له راستییه‌وه.
كه‌ى سه‌ركردایه‌تى كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی؟
ئه‌گه‌ر ته‌ندروستى كاك كۆسره‌ت تێك نه‌چووایه، ئه‌وا كۆ ده‌بووینه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دوا خراوه تا ئه‌و كاته‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى كاك كۆسره‌ت چاك ده‌بێته‌وه.
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى نزیك بوو له دووله‌تبوون، به گۆڕانكاری له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى له دووله‌تبوون ده‌پارێزێت؟
بێگومان دۆخى خراپى ناو یه‌كێتى كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كوردستانیش هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌ییدا نییه، ناشمانه‌وێت به هه‌ر جۆرێكیش بێت باسی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ر بكرێت و لای ئێمه ئه‌و دۆسیه‌یه كۆتای هاتووه. له باره‌ى ناوخۆى یه‌كێتى، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دووله‌ت نابێت، ئه‌گه‌رچى ململانێ و بۆچوونى جیاواز و كێشه هه‌ن، به‌ڵام له به‌هاری داهاتوودا كۆنگره ده‌كرێت و تیایدا یه‌كێتى به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه و سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێ و به‌رنامه‌یه‌كى نوێی ده‌بێت بۆ قۆناغی داهاتوو. به دڵنیایییه‌وه كۆنگره ده‌كرێت، چونكه ده‌مێكه نه‌كراوه و ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆنگره بكرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌ى ماوه رۆژه‌كه‌ى دیاری بكرێت.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى كۆنگره، كادره پێشكهتووهكانى یه‌كێتى داواى گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌كه‌ن، پێیان وایه له تواناى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتییدا نین. له كۆنگره ئه‌وه روو ده‌دات؟
بۆچوونى جیاواز هه‌یه و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى بڕیاری داوه مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ڵبژێرێته‌وه، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵده‌بژێرێن، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وانه‌ى ئێسته بن یان كه‌سانى تر. له كۆتایدا كۆنگره ده‌توانێت ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه و گۆڕانكاری گه‌وره ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتى سه‌ركردایه‌تیدا نییه.
كه‌واته یه‌كێتى ده‌توانێ له كۆنگره‌دا خۆى نوێ بكاته‌وه؟
مه‌رج نییه، ره‌نگه سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌ڵبژێرێت له‌وه‌ى ئێسته خراپتر بێت یان كارامه‌تر بێت، یانیش هه‌ر ئه‌وانه‌ى ئێسته بن. هه‌موو ئه‌مانه له كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
یه‌كێتى له دوا به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تیى پارتى نیگه‌رانه كه ده‌ڵێت باڵێكى ناو یه‌كێتى رێككه‌وتنى كردووه، بۆچى نیگه‌رانن كه بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی خۆیان باسی رێككه‌وتن ده‌كه‌ن؟
پارتى ده‌یه‌وێت ده‌ستى چه‌وری خۆى به یه‌كێتى بسڕێت و نیشانى بدات یه‌كێتى دووله‌ته، ده‌یه‌وێت واى نیشان بدات كه كێشه‌ى نییه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌ویش وه‌ك یه‌كێتى كێشه‌ى هه‌یه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتى ئاسایین و به‌یه‌كه‌وه له حكوومه‌تین، كێشه‌كانى ناو یه‌كێتیش هێنده قورس نین تا پارتى پێى نیگه‌ران بێت یان دڵخۆش بێت.
له‌باره‌ى رێككه‌وتنیش، یه‌كێتى هیچ رێككه‌وتنى نه‌كردووه بۆ هاتنى سوپاى عێراق بۆ كه‌ركووك، له‌مه‌شدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت كۆمیته‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێك بهێنێت.
یه‌كێتى ده‌توانێ بیسه‌لمێنێت كه رێككه‌وتنى نه‌كردووه بۆ هاتنى سوپاى عێراق بۆ كه‌ركووك؟
وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بڕوای نییه، با كۆمیته‌ى لێكۆڵینه‌وه پێك بهێنێت له‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كشایه‌وه و شه‌ڕى نه‌كرد، ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ى بۆ دا.
به‌ڵام بۆچوونێكى تر هه‌یه ده‌ڵێ ئه‌و شه‌ڕه‌ى له پردێ كرا، له باشووری كه‌ركووك بكرایه هاوكێشه‌كه وه‌ك ئێسته نه‌ده‌بوو؟
نه‌خێر ئه‌وه هه‌ر رووی ده‌دا، ته‌ماشاى قوربانییه‌كانى باشوور و رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركووك بكه، ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه راست نییه.
له چه‌ند دهركهوتنێكدا لاهور شێخ جه‌نگی باس له رێككه‌وتن ده‌كات كه پێوه‌ندى به عه‌بادی و ماكگۆرك كردووه، ئه‌مه ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه ئێسته كه‌ركووك كه به شاری نفووزى یه‌كێتى ناسراوه، پاسه‌وانی باره‌گاكانى یه‌كێتیش بێ چه‌كن, چ جای حزبه‌كانى تر كه به‌شێكیان باره‌گاكانیان سووتێنراون؟
نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر قسه‌ى كه‌س بكه‌م، من ئه‌مه‌م نه‌بیستووه و هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى دووكان هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ رێككه‌وتن كه ده‌كاته پێش داگیركردنى كه‌ركووك، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌رى نه‌گرت به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى پێى رازی نه‌بوون, ئه‌گه‌ر رازی بوونایه، رێككه‌وتن ده‌كرا و ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش به‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان نه‌ده‌هات، بۆیه سوپاى عێراق به رێككه‌وتن نه‌هاتووه‌ته كه‌ركووك، به‌ڵكو به زه‌بری هێز هاتووه و به شه‌ڕ هاتووه.
له‌باره‌ى پاسه‌وانه‌كانى یه‌كێتیش، نه‌خێر ئه‌وان چه‌كدارن و هێزیش له‌وێ هه‌یه. ئه‌گه‌ر قسه‌كه له‌سه‌ر باره‌گاكانى پارتى بێت، ئه‌وا له به‌غدا باره‌گای هه‌یه و ئاسایییه.
ره‌وشی كه‌ركووك چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى؟
ره‌وشى كه‌ركووك خراپه و به‌ره‌و خراپتریش ده‌چێت، ئه‌وه‌ى رووی دا لێدان بووه له گه‌لی كوردستان و ئامانجه‌كانى و مێژووى گه‌لى كوردستان.
بڕیاره شاندێك بچێته به‌غدا، پێت وایه به كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن؟
پێم باشه به‌رده‌وام له به‌غدا بن، به‌ڵام حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئاماده نییه بۆ گفتوگۆ.
ئه‌و بودجه‌یه‌ى راگه‌یه‌نراوه، په‌یامه سیاسییه‌كه‌ى پشته‌وه‌ى چییه؟
ئه‌مه تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه و دروستكردنى كێشه‌یه، بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ى زۆر مه‌ترسیداره. حكوومه‌تى عێراق له ده‌ستوور لای داوه و نیازی هه‌یه له داهاتوودا به زۆرینه و كه‌مینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه نیشتمانی و سازانهكانیش بكات كه چه‌ندان ساڵه كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ری رێك كه‌وتووه.
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كورد ده‌بێت خۆى كێشه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر بكات و له ناوخۆى كوردستان یه‌كڕیز بن و چاكسازی بكرێت، به‌رده‌وام له گفتوگۆدا بن له‌گه‌ڵ عێراق، نه‌ك شاندێك بێت و دواتر نه‌یه‌ته‌وه، بۆیه له‌م پرسه‌دا نابێت پشت به كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به ته‌نیا ببه‌ستى.