پیكێ لە یاریی لوتكە بەرامبەر ڤالێنسیا یاری ناكات

:: AM:09:39:19/11/2017 ‌

گیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی داهاتووی یانەكەیدا بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا بەشدار نابێت.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 12ی خولی پلە یەكی ئیسپانیادا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لەیانەی لیگانیسی بردەوە.

لەو یارییەدا پیكێ كارتێكی زەردی وەرگرت و بەمەش ژمارەی كارتە زەردەكانی لەم وەرزەدا بوون بە 5 و بەمەش لە یاریی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەدا ناتوانێ یاریی بكات.

یاریی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەش لە گەڕی 13ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڤالێنسیای ركابەری دەبێت كە لە رۆژی یەكشەمی داهاتوودا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بەڕێوە دەچێت.

یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەنجامدانی 12 یاریی ئێستا بەكۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئیسپانیایە و یانەی ڤالێنسیاش بە 27 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانەكانە.

بێگومان یانەی بەشەلۆنە لەو یارییەیدا بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا تووشی كێشەی هێڵی بەرگری دەبێتەوە، چونكە جگە لە پیكێ ئێستا ماسكیرانۆی بەرگریكاری ئەرجەنتینیش پێكانی هەیە و ماوەی مانگێك یاریی ناكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م