به دروشمی (سینه‌ما چاوی مرۆڤایه‌تی و داهێنانه)، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری، چواره‌مین دیداری فیلمی كوردی له وڵاتی سوید ئه‌نجام ده‌دات، بڕیار وایه له ڕۆژانی 24 تا 26ی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ دیداره‌كه له شاری یۆرتۆبۆری به‌ڕێوه بچێت. له‌م دیداره‌دا شه‌ش فیلمی كوردی نمایش ده‌كرێت و چه‌ند سیمینارێك به‌ڕێوه ده‌چێت.
فیلمه سینه‌مایییه‌كان بریتین له:
فیلمی (تونێلی مه‌رگ) ده‌رهێنانی عه‌دنان عوسمان
فیلمی (سیمای خۆڵه‌مێش) ده‌رهێنانی شاخه‌وان ئیدریس
فیلمی (په‌ڕینه‌وه له غوبار) ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی.
كورته فیلمه‌كان بریتین له :
كورته فیلمی (مایكرۆفۆن) ده‌رهێنانی كه‌ریمۆك
كورته فیلمی (سه‌رۆك) ده‌رهێنانی ڕزگار حوسێن
كورته فیلمی (خڕش) ده‌رهێنانی سه‌ركه‌وت مسته‌فا
ناونیشان :
FOLKETS HUS HAMMARKULLEN