سێشه‌می ڕابردوو له ئه‌نجامی پێكدادانی بازێك به فڕۆكه‌یه‌كی ئهمهریكیدا، فڕۆكه‌كه به ته‌واوی شكا و كون بوو، كه‌چی باڵنده‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێی گیر بووبوو، هێشتا زیندووه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه سه‌عات 11ی به‌یانی له مه‌كسیكه‌وه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هاتبوو، كاتێك ئه‌م بازه خۆی پێدا كێشابوو، بۆشایی و كونێكی گه‌وره‌ی له پێشی فڕۆكه‌كه‌دا دروست كردبوو، به‌ڵام هه‌م گه‌شته‌كه و بازهكهش به سه‌لامه‌تی لێی ده‌رچوون و به شوێنی مه‌به‌ست گه‌یشتن، فڕۆكه‌كه‌ش ئێسته له ژێر چاككردنه‌وه‌دایه.