بە ڤیدیۆ.. دروستكردنی مرەبای باینجان به‌ ئاسنترین شێوه‌

:: PM:10:38:20/11/2017 ‌
باینجان، بەشێوەیەکی گشتی سەوزەیەکی ڕەنگ مۆرە و ڕەشە، یەكێكە لە سەوزە بەتامەكان زۆر كەس بەشێوەی سوورەوه‌كراو یان بە شلە ئارەزووی خواردنی دەكەن، ڕەنگە تا ئێسته‌ ئەم سەوزەیەت نەكردبێت بە مرەبا، لەڕێی ئەم ڤیدیۆیەوە دەتوانیت فێربیت به‌ ئاسانترین شێوه‌ مرەبای باینجان درووست بكه‌ى.

سوودی مره‌باى باینجان:

جگە لە چەندین ڤیتامین و كانزا، گەلێك مادەی سوود بەخشی تری تێدایە كە لە كۆمەڵێك نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی ناسونینNasuninپەردەی خانەكانی مێشك لە نەخۆشی دەپارێزێت و فه‌رمانەكانی مێشك باشتر دەكات.

ماددە فینۆلیكەكانی باینجان دژی شێرپەنجە و دژی میكرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەكان كاردەكەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا، هەندێك جار لەبەر زیاد بەكارهێنانی كانزی ئاسن بە شێوەی دەرمان (بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەركردنی كەمخوێنی، ڕێژەی كانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەكان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی مانگانەیاندا، ئەمەیش ئەگەر چارەسەر نەكرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.

خواردنی باینجان لەش ڕزگار دەكات لەم زیادبوونەی ڕێژەی ئاسن، لە هەندێك كەسدا، خواردنی باینجان بە هەر شێوەیەك دەبێتە ئەگەری جۆرێك هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست، كه‌ بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە، كە ئەوانەی هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان هەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراكیان بە سەوزەكانی تر جۆراوجۆر بكەن.

ڕێژەی هەبوون مادده‌كان له‌ باینجاندا:

کاربۆ هایدرات/ 31.24

شەکر/ 12.88

پڕۆتینەکان/ 5.53




وشە - محەمەد میران