ئاوازدانه‌ری كورد (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)، لەگەڵ خانمێکی تری شۆخی عەرەبیدا دەردەکەوێت و وێنه‌كه‌یان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌وادارانى ده‌پرسن ئه‌م خانمه كێیه و چ كاره‌یه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وینه‌كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌وادارانى له‌سه‌رى لەسەری نووسیوە: "لەگەڵ خانمە بازرگان و پرۆدیوسەری هونەری لبنانی (مەی سەعد)، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پڕۆژەیەکی هونەری لە ئایندە بۆ ساڵی داهاتوو ۲٠۱۸".
هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورده، خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی سەدان ئاوازی گۆرانییە و زۆرینەیان لە لایەن خانمە هونەرمەندە کورد و عەرەبەکانه‌وه گوتراون.
پێشووتر بەڕێوبەری کەناڵه‌كانى کۆڕەک تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى زیاتر له چه‌ند ساڵێك پێشتر ڕاوێژکاری ھونەریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.
هەڵكەوت زاهیر بۆ یه‌كه‌مجار پێش چەند ساڵێك وەك تاكە ئاوازدانەری كورد لە فێستیڤاڵێكی موزیكی جیهانی كە لە توركیا ئەنجام درا، خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری ساڵی لەسەر ئاستی دنیا پێ بەخشراوە، لەوێشدا كە بە پێی ڕێسای فێستیڤاڵەكە ئەلبوومێكی بۆ بەرهەم دێنن، زاهیر ئەلبوومێكی ئاینی پێشكەش كرد، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى زاهیریش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا له ناو میدیاى كوردیدا.