گۆرانیبێژى ناودارى كورد (ئەحمەد خەلیل)، له دیمانهیهكى تایبهتدا لە كەناڵی ئاسمانى "نێت تیڤی"، مەرجەكانی ئەو كەسەی ئاشكرا كرد كە دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بكات له ئایندهیهكى نیزیكدا.
ئەحمەد به دڵێكى پڕهوه گوتى: "ئەو كەسهی هاوسەرگیری لەگەڵم دەكات، دەبێت كاتێك توڕە دەبم زۆرم لەگەڵ نەڵێت و قەناعەتی بە هەموو شتێك هەبێت، چونكە خۆم ڕۆژگاری زۆر تاڵم بینیووە و ڕێزی لە خۆی گەورەتر بگرێت، چونكە ئەمە زۆر گرنگە لای من".
پێشتر ئەم هونەرمەندە ئاشكراى كردبوو كه چۆن هاوسەرگیری كردووە و بۆچی لە هاوسەرەكەی جیابووهتەوە؟، ئهو گوتى: "من بە خۆشەویستی هاوسەرگیریم كردووە و ماوەی نۆ ساڵ خۆشەویستم بووە و تەنیا سێ مانگ هاوسەر بووین و خۆم داوای جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم كردووە لەبەر ئەوەی هەردوولا هەڵەمان هەبوو، بەڵام هەڵە تا هەڵە دەگۆڕێت، من تەواوی مافەكانی خۆیم پێ داوە و ئێسته دوای ئەوەی جارێكی تر هاوسەرگیری كردووهتەوە، هێشته داواكاری یاساییم بۆ دێت لەسەر جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم و ئێسته ئهو هاوسەرگیری كردووهتەوە و خاوەنی منداڵێكە و واز له ژیانى من ناهێنێت".
ئەحمەد خەلیل یەكێكە لەو گۆرانیبێژە ناسراوانهى كه له كوردستان هەوادارێكی زۆری هەیە و چەند جارێك كۆنسێرتی ئەنجام داوە و پارەی بەشێك لە كۆنسێرتەكانی بۆ كاری خێرخوازی بەكارهێناوە.
ئهحمهد خهلیل لهدایكبووى ساڵى 1984 شارى سلێمانییه، له ساڵى 2012 دهستى به كارى هونهرى كردووه خاوهنى چەند كلیپێکە، ئێسته سەرقاڵی کۆمەڵێك کاری نوێیە کە هێشته بڵاو نەبوونەتەوە، ئهو زۆر سهرسامه به دهنگى هونهرمهندى ناودارى جیهانى بهڕهگهز لبنانى (جۆرج وهسوف).