هێلین ئه‌ڤریم په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له دیدارێكی "وشه"دا، باسی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی ئه‌ڵمانیا بۆ باشووری كوردستان و ده‌ڵێت، "پێویسته ئه‌ڵمانیا چاوی خۆی له ئاست ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی كوردستان دانه‌خات و ئه‌نجامه‌كان قبووڵ بكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه "كورد زۆر جار له نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك بازرگانی به‌كار هێنراون، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان یه‌كڕیزی و وه‌لانانی كێشه‌ی ناوخۆیی گرنگه، به‌و شێوه‌یه دنیا ددان به كورددا ده‌نێت و من گومانم نییه له‌مه".
له ١٦ئۆكتۆبه‌ر هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدار كرایه سه‌ر كه‌ركووك و كوردستان و كاره‌ساتی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئێوه وه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا چۆن ئه‌و رووداوانه ده‌بینن؟
له‌سه‌ر رووداوه‌كانی باشووری كوردستان من زۆر دڵگران بووم و ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم كه به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ڵێ بوو، ئه‌و رووداوه هیوایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی كورد دروست كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له بۆ مافی چاره‌نووسی خۆی له ساڵی ١٩٢٠ـه‌وه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات، له كۆتادا كه‌مێك مابوو ئه‌و خه‌ونه ببێت به راستی، به‌ڵام دواتر نه‌ك ته‌نیا وره‌ی گه‌لی ئێمه، به‌ڵكو كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی رووخاند، چونكه ئه‌و مافانه‌ی به‌ده‌یان ساڵ خه‌باتی بۆ كراوه، جارێكی تر له ده‌ستمان ده‌رچوو، چونكه له ریفراندۆم ٩٣% خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، ئه‌م هه‌نگاوه یاسایی و دیموكراتییه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان خستووه‌ته ژێرده‌ستی خۆیان، رێ‌یان نه‌دا سه‌ر بگرێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باشووری كوردستان له ناوخۆیاندا یه‌كگرتوو نه‌بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ریان، بۆیه پێویسته ئێسته ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته بۆ رای گشتی ڕوون بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ن گه‌لی كوردستان متمانه‌ی به‌و ده‌سته‌ڵاته نامێنێت، بۆیه هیوادارم لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات خۆیان رێك بخه‌نه‌وه و یه‌كگرتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
وڵاتانی ئه‌وروپا و دنیا له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه هه‌میشه وه‌ك قه‌رزار باسی خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام بۆچی هه‌ڵوێستیان نییه له‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد رۆژانه ده‌كرێ؟
هێزی پێشمه‌رگه له باشوور و له رۆژئاوای كوردستان له به‌رامبه‌ر داعش قاره‌مانێتی خۆیان نیشان دا، ئه‌مه‌ش له سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌نگی دایه‌وه، چونكه داعش نه‌ك ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له وڵاتانی ئه‌وروپاش هێرشیان ئه‌نجام دا و بوون به هۆكاری كوشتنی سه‌دان كه‌س، بۆیه دنیا ڕووی ناشیرینی رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌بینی و له به‌رامبه‌ریشیان كورد وه‌ستابوون و شه‌ڕیان ده‌كردن، بۆیه وڵاتانی دنیا و ئه‌وروپاش خه‌باتی كوردیان به‌رز نرخاند، به‌ڵام زیاتریان بۆ نه‌كردن، به‌ڵام ته‌نیا به‌رزنرخاندنی ئه‌و خه‌باته به‌س نییه، پشتگیرییه‌كانیشیان بۆ كورد و هاوكارییان زۆر كه‌م بوو، ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا هیچ خه‌می لێ نه‌خوارد و له دژی بوو، ئه‌مه وای كرد له به‌رامبه‌ر باشووری كوردستان هێشتا ساردتر بێت.
ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تریش كه پێوه‌ندیی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه ماوه‌ی١٠٠ ساڵه پێوه‌ندی سیاسی و بازرگانییان هه‌یه، به‌داخه‌وه كورد له نێوان ئه‌و وڵاتانه زۆر جار وه‌ك بازرگانی به‌كاری دێنن، به‌ڵام پێویسته له‌مه‌ودوا ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه كۆتای بێت و وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و ئه‌وان قه‌رزاری كوردن و مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، له‌وانه‌ش كورده‌كان.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پشتگیری كوردستان بكات، ئێوه وه‌ك په‌رله‌مانتار چیتان كردووه؟
سه‌ره‌تا پێویسته رای گشتی ئه‌ڵمانیا له راستی و ره‌وایی پرسی باشووری كوردستان بگات و ئاگادار بكرێنه‌وه و بۆیان ڕوون بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته له میدیا باس ده‌كرێت یه‌ك ناگرنه‌وه و هه‌ندێك كێشه‌ی تێدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ی لێره ده‌ژین له‌باره‌ی باشووری كوردستان ناتوانن وێنه‌یه‌كی ڕوون ببینن، من ده‌مه‌وێت ئه‌و دۆخه بگۆڕم و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران پشتگیری و دۆستایه‌تی بۆ باشووری كوردستان دروست بكه‌ین. جگه له‌وه‌ش، ده‌توانین نووسه‌ر و رۆشنبیران بێنینه سه‌ر خه‌ت، ئه‌وانه ده‌توانن رۆڵی ناوبژیوان ببینن، ئه‌گه‌ر وه‌ك شاند سه‌ردانی باشووری كوردستان بكه‌ن و له‌باره‌ی چاودێرییه‌كانیان راپۆرت دروست بكه‌ن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان رای گشتی ئه‌ڵمانیا له دۆخه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه .
ئه‌ی تۆ به‌نیاز نیت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ی؟
ده‌مه‌وێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌م سه‌رانه‌كه ئه‌نجام بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی كوردستان بم.
پێت وایه به‌دیاریكراوی ئه‌ڵمانیا بۆ له ئاستی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر كوردستان بێ ده‌نگه؟
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێویسته چاوی خۆی له ئاستی ئه‌نجامی ریفراندۆم دانه‌خات و گه‌لی كورد مافی دیموكراسی خۆی به‌كار هێناوه و پێویسته ئه‌نجامه‌كانی قبووڵ بكات، چونكه له دواڕۆژدا به‌رپرسیار ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش، پێویسته ئه‌ڵمانیا رۆڵی ناوبژیوانی له نێوان هه‌رێم و عێراق ببینێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی كار ده‌كه‌م تا چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی كورد بدۆزرێته‌وه، به دڵنیایییه‌وه زیاتر لێره ده‌نگی خۆمان بۆ پشتگیری له كورد به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
گه‌لی كورد مافی دیموكراسی خۆی پیاده كردووه و ریفراندۆمی ئه‌نجام دا وه‌ك رێیه‌كی ئاشتی بۆ گه‌یشتن به مافی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی وڵاتانی هه‌رێمی ویستیان به چه‌ك ئه‌و مافه له كورد وه‌ربگرنه‌وه، ئایا كورد ناگات به ئامانجی ده‌وڵه‌ت؟
ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووی دا، پێشمه‌رگه داعشی له‌ناو برد و له خۆی دوور خسته‌وه، به‌ڵام میلیشیای شیعه و تیرۆریسته‌كانی ئێران كه‌ركووكیان داگیر كرد و وڵاتانی رۆژئاوا ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ری ئه‌و رووداوه بوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به‌دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا بگه‌ڕێین، پێویسته پێش هه‌ر شتێك له ناو خۆیاندا یه‌كگرتوو بن و له جیاتی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و حزبی كار بۆ پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بكه‌ن، چونكه یه‌ك نه‌بوونی لایه‌نه كوردییه‌كان وای كرد هه‌رێم تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بێت، بۆیه پێویسته كورد متمانه‌ی به‌خۆی بێت و له كۆتادا مافی خۆی به‌ده‌ست دێنێت و وڵاتانی دنیایش رێزی لێ ده‌گرن، من گومانم له‌مه‌دا نییه.
پڕۆفایل
هێلین ئه‌ڤریم سۆمێر له ساڵی ١٩٧١ له ناوچه‌ی گیمگیم له موشی باكوری كوردستان هاتووه‌ته دنیا، ساڵی ١٩٨٠ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچ ده‌كه‌ن و له زانكۆی هومبۆڵدت له بڕوانامه به‌ده‌ست دێنێ، ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠١٦ نوێنه‌ری به‌رلین بووه له په‌رله‌مان و له ساڵی ٢٠١٧ ویلایه‌تی تهورینگین له‌سه‌ر ناوی گرووپی پارتی (die linke)راوێژكاری سیاسی كۆمسیۆنی نه‌ژادپه‌رستی گشتی و جیاوازی كردووه. له ٢٤ ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ٢٠١٧دا له هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌سه‌ر لیستی پارتی (die link)وه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا هاته هه‌ڵبژاردن.
وشه/ بڵند ئیبراهیم