كۆمپانیای "ماكافی" بۆ پاراستنی زانیارییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی 2018 پڕ بێت له تاوانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و به ئاسانیش نه‌تواندرێ به‌رگری له‌و چه‌ته ته‌كنه‌لۆژییانه بگیرێ.
ئه‌مساڵ به گشتی پڕ بوو له هێرشی هاككه‌ران و به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌تایبه‌تی له "باد ڕابیت" و "نۆبت بَتیا" و "وانا كرای" كه بوونه هۆی تێكدانی كاری هه‌زاران كۆمپیوته‌ر له دنیادا و خه‌ریك بوو حكوومه‌تی به‌ریتانیا بكه‌وێته ته‌نگژه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ساڵی داهاتوو هێشتا خراپتر بێت.
به‌رنامه‌ی ڤایرۆسیی "واناكرای" له مانگی مایۆی ئه‌مساڵ، ته‌واوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا و "كۆمپانیای "ڕینۆ"ی فڕه‌نسی و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ڵمانیا و و حكوومه‌تی ئیسپانیای خسته دۆخێكی خراپ و زیانی 140 ملیۆن دۆلاری لێ دان، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌ی ماكافی ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ره‌تان له‌چاو ئه‌و هێرشانه‌ی له ساڵی داهاتوو ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی هاككه‌ران به‌ته‌مان له ڕێی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیانه‌وه بیكه‌ن، ئه‌وه نییه كه تا ئێسته كراوه به ڕاگرتنی جووڵه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی وێرانكردنی ته‌واوی سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.