به‌پێی ئه‌وه‌ی دنیای ته‌كنه‌لۆجیا پێش كه‌وتووه و مۆبایلی ناوازه دروست كراوه و كۆمپانیاكانی دنیا ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنی مۆبایلی تۆكمه و به‌هێز.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و مۆبایله ده‌كات كه دوو شاشه‌یه و توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه، مۆبایله‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ZTE" چینییه‌وه دروست كراوه و ئاشكرای كردووه كه ئه‌م مۆبایله توانای چه‌مانه‌وه‌ی ھه‌یه، ھه‌روه‌ھا جیا ده‌كرێته‌وه به ھه‌بوونی دوو شاشه كه ده‌توانی ھه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا یان پێكه‌وه به‌كار بھێنرێ و كار بكات.
به‌پێی كۆمپانیا چیینه‌یه‌كه كه ده‌ڵێت ناوی ئه‌و مۆبایله‌یه‌كه "Axon M" له‌ھه‌ر لایه‌كه‌وه شاشه‌یه‌كی جیای ھه‌یه كه ده‌توانرێت له شێوه‌ی كتێبدا به‌كار بھێنرێت، ھه‌روه‌ھا ده‌توانی له یه‌ك كاتدا دوو به‌رنامه به‌كار بھێنی، كه ئه‌مه شێوازێكی نوێیه بۆ مۆبایلی سه‌رده‌م كه بتوانی له‌یه‌ك كاتدا دوو به‌رنامه‌ی جیاجیا به‌كار بێنی.
ئه‌م مۆبایله له مانگی 10/2017 دا ده‌رچووه، كه دوو شاشه‌ی له‌سه‌ره هه‌ر شاشه‌یه و فراوانییه‌كه‌ی 5.20 ئینجه، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی میمۆرییه‌كه‌ی 64 گێگابایته و ڕامی چوار گێگابایته، ئه‌م جۆره مۆبایله به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.2 كار ده‌كات و پاترییه‌كی له‌سه‌ره كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 3180 میلی ئه‌مپێر.