هەردوو قاچی پەیكەری لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە شاری بۆینس ئایرسی پایەتەختی وڵاتی ئەرجەنتین شكێنرا و كەوتە خوارەوە.
چەند كەسێكی نەناسراوە هەردوو قاچی میسییان شكاند و پەیكەرەكەیان فڕێدایە سەر زەوی، تا ئێستاش پۆلیسی وڵاتەكە ناسنامەی تێكدەرەكانی ئاشكرا نەكردووە.
ئەمە دووەمجارە پەیكەرەكەی میسی دەشێوێنرێ و پێشتریش لە ساڵی 2016 سەر و باڵیان لە لاشەی كردبووەوە.