ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌خت "به‌له‌م" له دنیادا هه‌ن، كه به‌هۆی جوانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆیان راده‌كێشت و به نرخێكی زۆر گران ده‌فرۆشرێن.
زۆربه‌ی كات مرۆڤ به‌بینی ئه‌م یه‌ختانه تووشی سه‌ڕسوڕمان ده‌بێت، چونكه جوانێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و هه‌موو كه‌س ناتوانێت بیانكڕێت ته‌نیا كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌م جۆره یه‌ختانه جیا بكرێنه‌وه له‌وانی تر.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا به‌ڤیدیۆ باس له جۆر و ناو و نرخی ئه‌م یه‌ختانه ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر دروست كراون و نرخ و تێچوونه‌كه‌یان خه‌یاڵییه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناوبانگن و خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆرن، توانیویانه ئه‌م یه‌ختانه دروست بكه‌ن.
ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌م ڤیدیۆیه‌تان بۆ داده‌نێین كه گرانترین و جوانترین یه‌ختن له دنیادا: