كۆمپانای كیا ئۆتۆمبێلی بچووكی ریۆی 2018 به‌رهه‌م هێنا، هه‌روه‌ها چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی له‌گه‌ڵیدا ئاشكرا كرد و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێلی كیای سه‌رسام كرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێلی كیا ریۆی 2018 به هه‌شت ڕه‌نگ به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها له ڕووی قه‌باره و دیزاینه‌وه جیاوازه له مۆدێله‌كانی پێشووی، قه‌باره‌یان له 15 ئینجه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به 17 ئینج كۆتای دێت.
كیا ریۆی 2018 له ڕووی میكانیكه‌وه به سێ هه‌ڵبژارده بۆ بزوێنه‌ره‌كانی به‌رده‌ست ده‌بێت، كه هه‌وڵی داوه له هه‌موویاندا توانا باشتر بكات، ئه‌ویش بزوێنه‌ری 1.4 لیتر به توانای 89 ئه‌سپ كه چوار بستۆن و تۆربۆیه، بزوێنه‌ری دووه‌میان شه‌ش بستۆنه به قه‌باره‌ی 1.2 لیتر كه توانای 83 ئه‌سپی هه‌یه، بزوێنه‌ری كۆتایش قه‌باره‌كه‌ی 1.0 لیترو شه‌ش بستۆنه، توانای ئه‌م بزوێنه‌ره‌ش 99 ئه‌سپه.
به جیاواز له ئۆتۆمبێله‌كانی تر، ئۆتۆمبێلی كیا ڕیۆ به‌پێی ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ری توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێ و ببێته یه‌كێك له سه‌لامه‌تترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا، كه ئه‌مه بووه‌ته جێی دڵنیایی خه‌ڵك و هه‌وادارانی كیا بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله.