چه‌ند گه‌نجێكی كەركووك له ڕێگه‌ی پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یه‌كه‌م چالاكیان به‌ناوی "به‌وره‌كانی كه‌ركووك"، بڵاو كرده‌وه.
وه‌ك له پارچه ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م شه‌و دووشه‌م چواری كانوونی یه‌كه‌م، له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری كه‌ركووك هه‌ما‌رێكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئاگری تێبه‌رده‌درێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له چه‌كدارەكانی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بووه و گومان ده‌كرێت هه‌ماره‌كه چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی تێدا بووبێت.
ئه‌م تۆڵه كردنه‌وه له دوای سووتاندانی وێنه‌ی "مه‌لیك مه‌حموود" دێت ئه‌مڕۆ له شاره‌كه‌دا، ئه‌و گه‌نجانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ناتوانین قبووڵی بكه‌ین سووكایه‌تی به هێما و سه‌ركرده‌كانی كورد بكرێت.
یەكەم جار نییە چالاكی لەم شێوەیە لە لایەن خۆبەخشەكانەوە لە كەركووك دەکرێت و پێشتریش لەلایەن خۆبەخشەكانەوە هامەریكی تری میلیشیاكان تەقێنرایەوە.
رۆژی 16ی ئۆكۆتۆبەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە هاوكاری چەند كەسێكی ناو یەكێتی كە بەناپاكەكان ناسراون هێرشیانكردە سەر كەركووك و داگیریانكرد و لەوكاتەوە دۆخی شارەكە لەڕووی تەناهی و كۆمەڵایەتی شێواوە.