ئاژانسی "رۆیته‌رز" به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه كه گۆرانیبێژی ناوداری فڕه‌نسی "جۆنی هالیدای" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه. جۆنی جیا له‌وه‌ی گۆرانیبێژ بووه، هاوكات ئاوازدانه‌ر و ئه‌كه‌ریش بووه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئیمانۆیل ماكرۆن رای گه‌یاندووه، گۆرانیبێژی ناوداری فڕه‌نسی جونی هالیدای به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 74 ساڵی و دوای 50 ساڵ له خزمه‌تكردنی گۆرانیی فڕه‌نسی، كۆچی دوایی كرد. بۆیه نووسینگه‌كه خه‌مباریی خۆی بۆ ئه‌و رووداوه ده‌ربڕیوه.
جۆن فلیپ سمیت كه له ناوه ندی هونه‌ریدا به "جۆنی هالیدای" ده‌ناسرێته‌وه، جیا له گۆرانیگوتن، ئاوازدانه‌ر و هاوكات ئه‌كته‌ریش بووه، له ساڵی 1943 له فڕه‌نسا له دایك بووه و یه‌كێكه له ناوه زۆر دیاره‌كانی گۆرانیی فڕه‌نسی. خاوه‌نی زیاتر له هه‌زار گۆرانییه كه له‌سه‌ر ستایلی بلووز و رۆك كاری تێیاندا كردووه. هاوكات خاوه‌نی 22 ئه‌لبوومی گۆرانی و موزیكییه.