ئێڤەرتۆن هەوڵی كڕینی ئەستێرەیەكی ئارسناڵ دەدات

:: AM:10:07:06/12/2017 ‌

یانەی ئێڤەرتۆن دەستی بە گفتوگۆكردن كردووە لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ تیۆ واڵكۆی هێشبەری ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا.

ئارسین ڤینگەری راهێنەری یانەی ئارسناڵ بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوودا واڵكۆت بفرۆشێ تا لە رێگەی ئەو پارەیەی دەستی دەكەوێ گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: هەردوو یانەی وێستهام یونایتد و ساوتهامتۆن بەڕژدی كار لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ واڵكۆت دەكەن، بەڵام نزیكترین یانەی پاڵێوراو ئێڤەرتۆنە.

لای خۆیەوە سام ئەلاردایسی راهێنەری نوێی یانەی ئێڤەرتن دەیەوێ بە هاتنی واڵكۆت هێڵی هێرشبەری تیپەكەی بەهێزتر و خێراتر بكات و بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو ركابەرییەكانی خولی نایابی ئینگلیزی.

واڵكۆت لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزیدا تەنیا لە 3 یاری یانەی ئارسناڵ بەشێوەی سەرەكی بەشداری كردووە و لە 3 یاری تریشدا بەشێوەی یەدەگ.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م