ئه‌م وێنانه‌ى خواره‌وه وێنه‌ى خه‌ڵكى كرماشانن كه به یه‌كێك له تراژیدیاترین وێنه‌كانی كورد داده‌نرێت، له كاتێكدا له وه‌رزى زستان و سه‌رماوسۆڵه نزیك ده‌بینه‌وه، كوردانى كرماشانیش شوێنێكى شیاویان نییه خۆیانى تێدا بحه‌سێننه‌وه.
ئه‌م وێنانه له‌لایه‌ن پێگه‌ى فه‌رمى"
mehrnews"ی بڵاو كراوه‌ته‌وه به ناونیشانى، "بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان دوای ئەوەی ماڵەکانیان ڕووخا، ئێسته زۆربەیان لە ژێر سرمیچی ئاسماندا دەژین".
زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه‌نده زۆره كه له‌وانه‌یه به 10 ساڵی تریش قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه و دۆخی كرماشان نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی پێش روودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به گوڕی 7.3 به پێوانه‌ی ریخته‌ر لێی دا و بوو به به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
لە شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی مانگی رابردوودا، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٣ بە پێوانەی ڕێختەر کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند کە بە هۆیەوە دەیان هەزار خانوو وێران بوون، نزیکەی ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا و سەرووی ١١ هەزار کەسیش بریندار بوون. بوومەلەرزەکەی کرماشان بە بەهێزترین بوومەلەرزەی ئەمساڵی دنیا هەژمار دەکرێت.