وێنەیەك براوەی خەڵاتی ئەمساڵی باڵۆن دۆڕ ئاشكرا دەكات

:: AM:09:50:07/12/2017 ‌

ئەمڕۆ پێنجەم كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی بەفەرمی ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕی باشترین یاریزانی 2017ی جیهان ئاشكرا دەكات.

كۆوارەكە لە ماوەی رابردوودا 30 یاریزانی پاڵاوتبوو بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە، بەڵام بۆچوونەكان دەری دەخەن ئەمساڵیش خەڵاتەكە لە چنگی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەرناچێ دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەكەی ناسناوەكانی خولی ئیسپانیا و ئەوروپای بردەوە.

كۆمپانیای (نایك)ی جیهانی وێنەیەكی رۆناڵدۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە و لە وێنەكەشدا ئەو ئەستێرەیە بە پێنج شێوە دەردەكەوێت و وێنەكەی پێشەوەش ئاڵتوون بۆیە كراوە و وەك ئاماژەیەك لەوەی ئەمساڵیش بۆ پێنجەمجار باشترین یاریزانی جیهانە.

جێی باسە ركابەری سەرەكی رۆناڵدۆ برێتییە لە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كە ئەویش لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا 5 جار خەڵاتەكەی بردووەتەوە.


 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م