شەكیرا كۆتایی بە دەنگۆكانی ناكۆكی و جیابوونەوەی لە پیكێ هێنا

:: AM:10:20:07/12/2017 ‌

شاكیرای گۆرانیبێژی ناوداری كۆڵۆمبی كۆتایی بەم دەنگۆیانە هێنا كە بەم دواییە بڵاو دەكرانەوە سەبارەت بە بوونی ناكۆكی و جیابوونەوەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی گیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ئەمەش بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی پیكێ هات لە لاپەڕەی فەرمی شەكیرا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئیستگرام).

لە وێنەكەدا دەردەكەوێت پیكێ پێڵاوێكی رەنگ پرتەقاڵی لە پێ كردووە و شەكیراش لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی "لەپێكردنی پێڵاو شتێكی جوانە" وەك ئاماژەیەك بە پێڵاوە نوێیەكەی خۆشەویستەكەی.

جێی باسە پیكیش لای خۆیەوە پێشتر رەتی كردبووەوە هیچ ناكۆكییەكی لەگەڵ دایكی دوو منداڵەكەی (میلان و ساشا) هەبێت و جەختیشی كردبووەوە ئێستا لە هەموو كات لەگەڵ شەكیرا دڵخۆشترن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م