زۆرجار له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كانماندا تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌كی خاوبوونی ده‌بین و له ناكاو به‌رنامه‌یه‌ك كار ناكات یان مۆبایله‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی خاو ده‌بێته‌وه، زۆر جار پرسیار ده‌كه‌ین ده‌بێت هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته چی بێت؟
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
macworld" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له خاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل و چاره‌سه‌ری ده‌كات و ده‌ڵێت، كه تووشی خاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل یان به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بین، پێویسته ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێویستمان به چه‌ند هه‌نگاوێكه.
یه‌كه‌م - سیسته‌می مۆبایله‌كه‌ت ئه‌ندرۆید بێت یان ئای ئۆ ئێس یان هه‌ر سیسته‌مێكی تر، زۆرجار سیسته‌مه‌كه یان به‌رناماكانی ناوی پێویستیان به نوێكردنه‌وه "ئه‌پده‌یت" هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكیش نۆتیفیكه‌یشن و ئاگاداركردنه‌وه‌ت پێ ده‌گات، به‌ڵام زۆربه‌ی جار پشتگوێی ده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌مان خاو نه‌بێته‌وه، پێویسته سیسته‌مه‌كه نوێ بكرێته‌وه.
دووه‌م - ناو به ناو پێداچوونه‌وه به‌و ئه‌پڵیكه‌یشن و به‌رنامانه‌دا بكه‌ن كه له‌سه‌ر مۆبایله زیره‌كه‌ت ئینستاڵت كردوون، ته‌نانه‌ت پێداچوونه‌وه‌ش بكه به‌و به‌رنامانه‌ی له ناو سیسته‌می مۆبایله‌كه‌دا جێگیرن، بزانه كامیان به‌كار ده‌هێنیت و كامیانت پێویست نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رنامه‌یه بسڕه‌وه یان ریموڤی بكه كه پێویستت پێیان نییه یان زۆر سوودیان لێ وه‌رناگریت.
سێیه‌م - هه‌ندێك جار وێنه‌ی جووڵاو له‌سه‌ر مۆبایله زیره‌كانمان داده‌به‌زێنین كه مۆبایله‌كه قورس و خاو ده‌كاته‌وه، راسته ئه‌و وێنانه جوان و سه‌رنجڕاكێشن، به‌ڵام زۆربوون و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه بیانسڕه‌وه.
چواره‌م - جارجار ته‌ماشای میمۆری مۆبایله‌كه‌ت بزانه چه‌ندی پڕ بووه‌ته‌وه و چه‌ندی ماوه، هه‌روه‌ها وێنه و ڤیدیۆكانت له مۆبایله‌كه‌ت به‌تاڵ بكه، هه‌وڵ بده بیخه‌یته سه‌ر هارد دیسك یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان فلاش میمۆری یان ئه‌و سایتانه‌ی به خۆڕایی بوارت ده‌ده‌ن وه‌ك درۆپ بۆكس و گۆگڵ درایڤ، بۆ ئه‌وه‌ی رزگارت بێت له خاوبوونه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت.
پێنجه‌م - وه‌ك هه‌ر ئامێرێكی تر، مۆبایله زیره‌كه‌كانیش پێویستیان به پشوودان هه‌یه، باشتر وایه رۆژانه یان چه‌ند رۆژێك جارێك مۆبایله‌كانمان بكوژێنینه‌وه یان ریستارتی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بدات و به‌رنامه‌كانی ناوی به‌جوانی كار بكات.