ئەمڕۆ بەفر و بارانە و سبەینێش شەش پلە ساردتر دەبێت

:: PM:12:12:07/12/2017 ‌

بەهۆی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی توركیا و رۆژئاوای ئێران و هاتنی بارستە هەوایەكی سارد، ئەمڕۆ پێنجشەم لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان باران و بەفر دەبارێت. بەڵام شەو باران و بەفر دەوەستێت و پلەكانی گەرمی روو لە دابەزین دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم ئاسمانی هەولێر هەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكە بەفر دەبارێت و لە شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. بەرزترین پلەی گەرمی نۆ و نزمترینیشی هەشت دەبێت.

ئاسمانی پارێزگاكانی تریش هەر بەم شێوەیە دەبێت و لە شەودا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرمی هەشت و نزمترینی حەوت دەبێت، لە كەركووك پلەكانی گەرمی لە نێوان ١٠ و هەشت و لە سلێمانیش لە نێوان حەوت و شەش دەبن.

بۆ سبەی هەینی ئاسمانی كوردستان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور و پلەكانی گەرمیش نزم دەبنەوە.

لە هەولێر پلەكانی گەرمی بۆ دوو لە سلێمانی بۆ یەك و لە دهۆكیش بۆ سفر و لە كەركووكیش بۆ چوار پلەی سیلیسی دادەبەزن.








وشە - باز ئه‌حمه‌د