خانمە شۆخ و شاجوانى شارى سلێمانى (یارجان)، نوێترین وێنەی خۆی له‌واڵى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینیستگرام بڵاوکردەوە و بە جوانییەکەی هەوادارانی سەرسام کردووه.
لە نوێترین وێنەشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووه‌تەوە، هەوادارانی سەرسام کردووە بە جوانییەکەی کە لە ئارایشتگه‌کەی (هێلی لۆڤ)، جوانکاری بۆ کراوە و هەموان وەسفی جوانییەکەی دەکەن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند هێلى لۆڤ سوپرایزێكى بۆ ڕۆژى له‌دایكبوونى بۆ كردووه.
یارجان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: "خۆشترین ڕۆژم بووه له ژیانمدا".
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ى هه‌وادارێكى زۆر ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێ گرتووه كه یارجان قوربانى هه‌ڵه‌ى مكیاژكاره‌كانه.
شنیار ئەحمەد، جگه له‌و خه‌ونانه‌ى هه‌یه‌تى، حەزی لە كاری پێشكەشكارییە، لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە شاجوانی كچی ناو زانكۆكان هەڵبژێردرا، لەگەڵ ئەوەی ڕای دەگەیەنێت داوایەكی زۆری بۆ پێوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری لێ‌دەكەن، بەڵام دەڵێت،"هیچ چیڕۆكێكی خۆشەویستی لە ژیانیدا نییە".
شنیار ئەحمەد تەمەنى 20 ساڵ ناوی هونەرییەکەی (یار جان)ە و خوێندکاری زانکۆی سلێمانییە، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن بەشێک لە لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووک وەک جوانترین کچی زانکۆکانی کوردستان هەڵبژێردرا و پێش ئەنجامدانی ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوان بە فەرمی ئه‌و نازناوه‌ى وه‌رگرت، ئەمەش کاردانەوەی زۆری هەبوو لەسەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دواتر به فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى عێراق كرا به شاجوانى سلێمانى و ئه‌و نازناوه‌ى پێ درا، ناوبراو یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و جوانترین خانمه‌كانى كارى مۆدێل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ى كات دژایه‌تى ده‌كرێت له‌لایه‌ن كچانى ئه‌و شاره‌وه.