تا ئێسته حه‌زت كردووه ڤیدیۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان بكه‌ی، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گوێ له گۆرانییه تایبه‌تییه‌كه‌ت بگری؟ له‌وانه‌یه هه‌موو كه‌سێك ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی كردبێت، به‌ڵام شتێكی سه‌یره له ناكاو ته‌رمێك بێته به‌رده‌م ڤیدیۆكه‌ته‌وه.
له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی شاری ئۆكلاند له نیوزله‌ندا، یه‌كێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیه‌وه ڤیدیۆی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌كرد، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر دایبنێت، به‌ڵام له كاتێكدا ئه‌م وه‌ستاوه له ترافیكلایته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی مردوو هه‌ڵگر به به‌رده‌میدا ده‌ڕوات، له‌ناكاو ته‌رمی مردووه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێت و شۆفێره‌كه دێت هه‌ڵی بگرێته‌وه.
ئه‌م كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی كردووه، بۆ میدیاكانی ڕوون كرده‌وه كه هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ڕووداوێكی له‌و شێوه‌ی نه‌كردووه، كاتێكیش یه‌كه‌م خوله‌ك بینیویه‌تی زۆر ترساوه، دواتریش كه داوای ڕوونكردنه‌وه له شۆفێره‌كه كراوه، گوتوویه‌تی كه ئه‌و ئه‌مبۆلانسه هیچ ته‌رمێكی له‌سه‌ر نه‌بووه، ته‌نیا سه‌رینیان له‌سه‌ر داناوه و به‌ره‌و مردووهه‌ڵگره‌كانیان بردووه، به‌ڵام له ڤیدیۆكه‌دا به‌و شێوه‌یه دیاره كه گوایه ته‌رمی مردووی له‌سه‌ر دانراوه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له ماوه‌یه‌كی كورتدا له هه‌موو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌وه و ده‌نگی دایه‌وه: