بێڵ لەگەڵ ریال مەدرید بڕاندییەوە

:: AM:10:42:11/12/2017 ‌

گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی لەگەڵ كارگێڕی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رێككەوتووە بۆ وەرزی داهاتوو دەستبەرداری یەكتر بن.

ماڵپەڕی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بێڵ لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆك و جۆناتان بارنیتی بەڕێوەبەری كارەكانی كردووە و تێیدا بەفەرمی باسیان لە دەستبەرداربوونی قەڵای شاهانە لە كۆتای ئەم وەرزەدا كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ریال مەدرید بڕیاریدابوو كۆتای ئەم وەرزە بێڵ بخاتە بازاڕی فرۆشتنی یاریزانانەوە دوای ئەوەی بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە لە بەشێكی زۆری یارییەكانی یانەكە دابڕابوو.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە وێستگەی داهاتووی بێڵ گەڕانەوە دەبێت بۆ خولی نایابی ئینگلیزی دوای ئەوەی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و یانەكەی پێشووی تۆتنهام ئامادەییان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵی دەربڕی بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م