رۆمانێكى نوێ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌رى ناسراوى كورد "كه‌ى به‌هار" به‌ناوى "نامه له كوردێكه‌وه" ده‌نوسرێت به‌زمانى ئینگلیزى و له بازاڕه جیهانییه‌كان له وڵاتانى جیاواز بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ كه‌ى به‌هار به"وشه"ى راگه‌یاند: "نامه له كوردێكه‌وه" یه‌كه‌م رۆمانه له‌لایه‌ن كوردێك ده‌نووسرێته‌وه به‌زمانى ئینگلیزى و له وڵاتانى جیاواز و بازاڕى جیهانى بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی بیانی پێشوازى باشى لێ ده‌كرێت و گرنگییه‌كه‌ى ناساندنى كورده به‌دنیا.
ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆمانه له‌گه‌ڵ فیلمه‌كه‌م فیلمى "میوانێكى تایبه‌ت" له به‌ریتانیا نمایش كرا و گوته‌یه‌كى تایبه‌تم له‌باره‌ی ئه‌و رۆمانه پێشكه‌ش كرد له‌زانكۆى كینگس له شارى له‌نده‌ن، فیلمه‌كه‌مان خه‌ڵاتى ڕ‌ێزلێنانى پێ به‌خشرا كه دووه‌م خه‌ڵاتى باشترین سكریپت و پێشكه‌شكارییه.
كه‌ى به‌هار به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بۆ ناساندنى كورد و كوردستان به‌كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى په‌یداكردنى پاڵپشتى بۆ بانگه‌وازى سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوون. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر به‌داخه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ئه‌وه‌نده‌ى پشتیان به‌چه‌ك و ته‌قه‌كردن به‌ستووه و ئه‌وه‌نده‌ى له‌ناوخۆى خۆیان دژایه‌تى یه‌كترى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده بایه‌خیان نه‌داوه به‌په‌یداكردنى پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى. هه‌روه‌ها له بوارى لۆبیكردن زۆر لاوازین و زۆرجاریش وا ده‌زانین بینینى سه‌رۆك وه‌زیرانێك یا دوو دیپلۆماتى بیانى یا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ده‌بنه هۆى په‌یداكردنى پشتگیرى، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ى كورده، چونكه سیاسه‌تمه‌دار و په‌له‌مانتار ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نین له بڕیاره‌كان ئه‌وه‌ندى ده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان كاریگه‌ره.
په‌یداكردن و ڕاكێشانى سه‌رنجى كۆمه‌ڵگه جیهانییه‌كان به‌سیاسه‌تمه‌دارى كورد ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌مه كارى هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و فیلمكاره، به‌مه‌رجێك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ به‌و كارانه بدات و پشتگیرى ته‌واوى ئه‌و كورده چالاكانه‌ى ئه‌و بوارانه بكات له ده‌ره‌وه‌ى وڵات تا ئه‌و بۆشایییه لۆبییه پڕ بكرێته‌وه، له داهاتوودا له‌كاتى ته‌نگژه یا په‌لامارى حه‌شد كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى بێته ده‌نگ و دووپات له حكوومه‌ته‌كانیان بكه‌ن كه پشتگیرى كورد بكه‌ن له كوردستان .
شایه باسه كه‌ى به‌هار ماوه‌ى 37 ساڵه له هه‌نده‌ران به‌رده‌وامه له هه‌وڵ و دروستكردنی كه‌مپه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد و كوردستان، فیلمه‌كانى تا ئێسته گه‌یشتوونه‌ته 36 فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ندان خه‌ڵاتیان پێ به‌خشراوه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى