باشترین پێكهاتەی 2017ی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا

:: AM:10:58:12/12/2017 ‌

ناوەندی ناودەوڵەتی تۆژینەوەی وەرزشی (CIES) باشترین پێكهاتەی 2017ی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا (ئیسپانیا، ئینگلتەڕا، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا) بڵاو كردەوە.

ناوەندی ناودەوڵەتی تۆژینەوەی وەرزشی بۆ دیاریكردنی باشترین پێكهاتەكە پشتی بەچەندین تۆژینەوە بەستووە لەوانە توانای جەستەیی و خێرایی و ئاستبەرزی و دروستكردنی هەلی یاریكردن و گۆڵ تۆماركردن و زیرەكی لە یاریكردندا، ئەمە جگە لە یاریكردنی لە خولەكەدا كە ماوەكەی لە 720 خولەك كەمتر نەبێت.

باشترین پێكهاتەكەشی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:-

گۆڵپارێز: یان ئۆبلاك (ئەتلەتیكۆ مەدرید)

بەرگری: فوزی غولام (ناپۆلی)، جۆن ستۆنز (مانچستەر سیتی)، ئۆتامێندی (مانچستەر سیتی) و دانی ئەلڤێس (پاریس سان جێرمان).

ناوەڕاست: ماركۆ ڤیراتی (پاریس سان جێرمان)، جۆرجینیۆ (ناپۆلی)، داڤید سیلڤا (مانچستەر سیتی).

هێرشبەر: نیمار (پاریس سان جێرمان)، ئەگوێڕۆ (مانچستەر سیتی) و میسی (بەرشەلۆنە).





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م