ئەمڕۆ ریال مەدرید یەكەم یاریی مۆندیالی یانەكان ئەنجام دەدات

:: AM:10:19:13/12/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكەم یاریی خۆی لە چوارچێوەی یارییەكانی مۆندیالی 2017ی یانەكان ئەنجام دەدات كە ئێستا لە وڵاتی ئیماڕات بەڕێوە دەچێت.

یارییەكە لە قۆناغی پێش كۆتای پاڵەوانیەتیەیكە دەبێت و سەعات 8ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی شاری زایدی وەرزشی بەرامبەر یانەی جەزیرەی ئیماڕاتی بەڕێوە دەچێت.

یانەی جەزیرە پێشتر لە دوو یاری رابردوویدا بەرامبەر یانەكانی ئۆكلاند سیتی نیوزلەندی لە قۆناغی یەكەم و ئۆراوا رێد دیامۆندزی ژاپۆنی لە قۆناغی دووەم بردبووەوە و خۆی گەیاندبووە قۆناغی پێش كۆتای پاڵەوانیەتییەكە.

یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپاش یەكەم یارییە لە مۆندیالی یانەكان ئەنجام دەدات و وەك پاڵەوانی ئەوروپا لە سەرجەم قۆناغەكانی تر بەخشرابوو و هەروەها ئەگەریش یارییەكەی ئەمڕۆ بباتەوە راستەوخۆ دەگاتە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكە.

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ گەشتەكەی ئیماڕات و بەشداریكردن لە یارییەكانی مۆندیالی یانەكان 24 یاریزانی تیپەكەی بانگهێشت كردووە و ئەوانیش برێتین لە:-

گۆڵپارێز: مۆحا، كاسیا و ناڤاس.

بەرگری: كارڤاخال، ناچۆ، ڤاران، مارسێلۆ، تیۆ هێرناندیز، رامۆس، ڤاییخۆ و ئەشرەف حەكیمی.

ناوەڕاست: مۆدریچ، كڕووس، ئیسكۆ، كاسیمێڕۆ، سیپایۆس، كۆڤاسیچ، یۆرێنتی و ئەسینسیۆ.

هێرشبەر: ڤاسكێز، رۆناڵدۆ، بەنزیما، مایۆڕال و بێڵ.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید پاڵەوانی پارساڵی جامی مۆندیالی یانەكان بوو و تا ئێستاش دووجار جامەكەی بردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ركابەریشی زۆرترین ناسناوی پاڵەوانیەتییەكەی بردووەتەوە كە 3 جامە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م