نووسه‌رێكی كورد كاره ڕۆشنبیرییه‌كانی حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم له پێنج به‌رگدا كۆ ده‌كاته‌وه و چاپ و بڵاویان ده‌كاته‌وه. "وشه" له‌م راپۆرته‌دا ورده‌كاری ته‌واو له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ده‌خاته ڕوو.
حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم ماوه‌ی زیاتر له ٥٠ ساڵ كاری ڕووناكبیری كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان كتێبی خستووه‌ته كتێبخانه‌ی كوردی، چ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ یان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باوكی ڕه‌حمه‌تی یا فاتحی برایدا. له نووسین و ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شاعیرانی كلاسیك یان نووسینی پێشه‌كی و په‌راوێز و پێداچوونه‌وه و ئاماده‌كردنی به‌رهه‌م و ده‌ستنووس، توانیویه‌تی خزمه‌ت به ئه‌ده‌بیاتی كوردی بكات.
ئه‌و، ته‌مه‌نێكی درێژی له ڕۆژنامه‌وانی كوردی به‌سه‌ر بردووه، له چه‌ند بوارێكی وه‌ك نووسینی (وتار، راپۆرت، سه‌روتار.. هتد) یان وه‌رگێڕان و هه‌ڵه‌چه‌نی و پێداچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتی چاپكردنی چه‌ند گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ك، وه‌ك ستافی یه‌كه‌می ئه‌وانه ڕۆڵی به‌رچاوی بینیوه.
مۆفه‌ق میراوده‌لی نووسه‌ر له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه و له چاپدانی كاره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم به"وشه"ی ڕاگه‌یاند: "ناساندن و پیشاندانی كاره ڕۆشنبیرییه‌كانی حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم زۆر باس و خواسی هه‌مه‌لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت كه شیاوی به‌دواداچوون و كاركردنن، له‌و سۆنگه‌یه‌وه به ئامانجی زیاتر خزمه‌تكردنی كتێبخانه‌ی كوردی و پیشاندانی وه‌فا و دڵسۆزی بۆ گیانی شادی كاكه حه‌مه، تا ئێسته ژماره‌یه‌ك كتێب له‌باره‌ی حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم ده‌رچوون.
زیاتر گوتی، بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی پانتایییه‌كی فراوانی ژیانی ته‌نیوه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك له ده‌یان گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوكراوه، وتار و وه‌رگێڕانی جیاجیای بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی (ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی، مێژوو، شاعیران، به‌رهه‌می شاعیران، فۆلكلۆر، چیڕۆك، جیۆگرافیا، شارناسی، بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی...) بڵاو كردووه‌ته‌وه، مقۆمقۆیه‌كی زۆری له‌ناو نووسه‌رانی كورد هێناوه‌ته ئارا، به‌ڵام به حوكمی په‌رش و بڵاوی و كۆنی و ده‌ست پێڕانه‌گه‌یشتنی ئه‌و بابه‌تانه، به‌شی زۆری ئه‌وانه به نه‌وه‌ی نوێ و خوێنه‌ر و لێكۆڵه‌ڕانی ئێسته نامۆن، له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵی باش و به‌رئه‌نجامی دراوه، له پێناوی ناساندنه‌وه و خستنه‌وه به‌رباس و خواسی ئه‌و بابه‌تانه، تا خوێنده‌وار و لێكۆڵه‌ڕانی كورد به ئاسانتر ده‌ستیان به بابه‌ته‌كان ڕابگات، له چوارچێوه‌ی چه‌ند به‌رگێكی جیاجیا پێنج به‌رگ له بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی كاكه حه‌مه كۆ كراونه‌ته‌وه و چاپ كراون.
سه‌نگ و سوژنكردنی ئه‌و پێنج كتێبه و ناوه‌ڕۆكه‌كانیان زۆر هه‌ڵده‌گرێت، پێویستی به به‌دوداچوون و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌كادیمی هه‌یه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه، ئه‌مه ته‌نیا كورته ناساندنێكه بۆ پوخته‌یه‌ك له كاری پشوودرێژی كاكه حه‌مه له‌ناو دنیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا، له چوارچێوه‌ی شه‌ش كتێب و پێنج به‌رگدا. میراوده‌لی وای گوت.
به‌رگی یه‌كه‌م:
سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: مۆفه‌ق میراوده‌لی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ سلێمانی، نیسانی ٢٠١٧، تیراژ ٥٠٠ دانه، و ژماره‌ی لاپه‌ره: ٢١٠.
له‌م به‌رگه‌دا كاكه حه‌مه ٤٦ بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كان (مێژوو، فۆلكلۆر، شاعیران، كه‌سایه‌تی، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ڕۆژنامه‌وانیی كوردی، به‌ڵگه‌نامه، بیره‌وه‌ری، ڕوونكردنه‌وه، ڕۆشنبیریی گشتی) و شتی تر له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك دیمانه‌یه‌ك له دوای ژماره كۆتاكانی گۆڤاره‌كه پێش وه‌ستانی له‌گه‌ڵیدا ساز دراوه، ئه‌ویش دانراوه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ی زانیاری باش و به كه‌ڵكی له‌باره‌ی ڕابردووی ڕووناكبیری كاكه حه‌مه له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌رگی دووه‌م:
سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: مۆفه‌ق میراوده‌لی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ سلێمانی، نیسانی ٢٠١٧، تیراژ ٣٥٠ دانه و ژماره‌ی لاپه‌ره: ٢٦٠.
ئه‌م به‌رگه گۆڤاری كاروان له‌خۆ ده‌گرێت كه ٧ بابه‌تی هه‌مه‌جۆری ڕۆژنامه‌وانیی تێدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كان (ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، وه‌رگێڕان، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕِه‌خنه‌و.. هتد)، له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌ك ئه‌ویش چوار بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م به‌رگه جۆرێكه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی له‌باره‌ی كتێب و وتاره‌كانی كاكه حه‌مه نووسراون.
به‌رگی سێیه‌م:
سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: مۆفه‌ق میراوده‌لی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌كۆن سلێمانی، ٢٠١٧، تیراژ ٥٠٠ دانه و ژماره‌ی لاپه‌ره: ٤١٤.
له‌م به‌رگه‌دا حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم ٤٧ بابه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی جیاجیان، بریتین له (مێژوو، فۆلكلۆر، ئه‌ده‌بی كلاسیك، داستان، وه‌رگێڕان، فه‌قێیه‌تی له كوردستان، ئه‌فسانه، شاعیرانی كورد، به‌یت، چیرۆك، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه، ڕۆژنامه‌وانی كوردی و.. هتد)، بابه‌ته‌كانی گرنگن، ده‌شێ وه‌ك سه‌رچاوه و كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه بێنه به‌كارهێنان.
به‌رگی چواره‌م:
سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: مۆفه‌ق میراوده‌لی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌كۆن سلێمانی، ٢٠١٧، تیراژ ٥٠٠ دانه، ژماره‌ی لاپه‌ره: ٢١٩.
كتێبی یه‌كه‌م: گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ ١٢ بابه‌ته، ئه‌وانیش (شیعر، شاعیران، زمانه‌وانی، ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك، ڕۆژنامه‌وانی كوردی) له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ دوو بابه‌تی گرنگ، یه‌كه‌میان: له‌باره‌ی یارسان و بیروباوه‌ڕیان و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی تریان، دووه‌میان: له‌باره‌ی ساداتی مه‌ردۆخه‌یی كه زۆر به فراوانی و هه‌مه‌لایه‌ن له چوارچێوه‌ی بابه‌تێكی وه‌رگێڕدراو خستوویه‌ته ڕوو.
جگه له‌وانه‌یش، پاشكۆیه‌كی هاوپێچ كراوه كه بریتی یه له بابه‌تێكی (جه‌مال بابان) له‌باره‌ی دیوانی بێكه‌س، به‌و پێیه‌ی پێوه‌ندی به یه‌كێك له كتێبه‌كانی كاكه حه‌مه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش دوا به‌دوای كۆتا بابه‌تی كاكه حه‌مه دانراوه.
كتێبی دووه‌م: گۆڤاری نووسه‌ری كورد (خولی دووه‌م) (١٩٧٩ – ١٩٨٣) كاكه حه‌مه ٧ بابه‌تی له گۆڤاره‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بابه‌تی (زمان، ئه‌ده‌بیات، كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی، ڕۆژنامه‌نووسی كوردی، سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه.. هتد) له‌خۆ ده‌گرن، بابه‌تی وه‌رگێڕانی له گۆڤاره‌كه‌دا هه‌یه.
شانبه‌شانی نووسینه‌كانی له گۆڤاره‌كه‌دا كاكه حه‌مه له ژماره‌كانی (١ و ٢) سكرتێری نووسینی گۆڤاره‌كه بووه، پاشان له ژماره‌ی سێوه مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری ئه‌ركی سكرتێری نووسینی گۆڤاره‌كه‌ی پێ هاتووه‌ته سپاردن، تا ئه‌و كاته‌ی دوا ژماره‌ی ده‌رچووه كه ژماره ١٢یه له ئابی ١٩٨٣دا.
به‌رگی پێنجه‌م: سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: مۆفه‌ق میراوده‌لی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌كۆن سلێمانی ، ٢٠١٧، تیراژ ٥٠٠ دانه و ١٥١ لاپه‌ڕه.
ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی خولی چواره‌م ٢٩ بابه‌ته‌كانی زیاتر (ڕه‌خنه، هه‌ڵسه‌نگاندن، منداڵان، په‌خشان، وتار، مێژووی كورد، شاعیران.. هتد) خۆیان ده‌بینییه‌وه، دیاره جگه له نووسینی خۆی، بابه‌تی وه‌رگێڕانیشی له زمانه‌كانی تره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا چه‌ند بابه‌تێك له‌سه‌ر كاكه حه‌مه نووسراون، ئه‌وانیش خراونه‌ته پاشكۆی كتێبه‌كه، چونكه كاكه حه‌مه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه‌ی داوه‌ته‌وه.