خانمه گۆرانیبێژى شۆخ و شه‌نگ و ده‌نگخۆشى كورد (عه‌زه‌ڵ مسته‌فا)، ده‌ڵێت كه دوایین كاری هونه‌ریم بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكلیپێكه بۆ مه‌رگه‌ساتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى كرماشان و ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و ئاشكراى ده‌كات كه زۆر حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى ناسراوى كورد گۆڕانی بڵێت.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه كه ماوه‌یه‌كى كه‌مه به‌دیار كه‌وتووه و زۆر ده‌نگى داوه‌ته‌وه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كى هونه‌رى په‌روه‌رده بووه و باوكى ژه‌نیارى ئامێرى میوزیكى كه‌مانه، خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكه و له به‌رنامه‌ى كورد ئایدڵ زیاتر ناسێنراو ده‌ركه‌وت.
غه‌زه‌ڵ ده‌رباره‌ى كارى نوێ و ئاره‌زووكردنى بۆ گوتنى گۆرانى به شێوه‌ى دوێت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌شداریم له به‌رنامه‌ى كورد ئایدڵ كردوو نه‌بوومه ئایدڵى به‌رنامه‌كه، به‌ڵام بوومه ناوێكى ئاشنا هۆگرانى گۆرانى و میوزیكى كوردى، له منداڵییه‌وه به گۆرانى و میوزیكى كوردى گۆش كراوم و هه‌میشه میوزیك له گوێم‌دا ده‌زرینگایه‌وه و ده‌نگى ده‌دایه‌وه له قوتابخانه‌ش گۆرانى له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌گوته‌وه و هه‌ستم ده‌كرد ده‌توانم گۆرانى بڵێم".
یه‌كه‌مین كارم له ساڵى 2014 له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بوو، كه ئه‌و كات سروودێكم به ناوى ئاشتى بڵاو كرده‌وه، له هه‌مان ساڵدا له شارى سلێمانى له ناوه‌ندى غه‌زه‌لنووس ئێواڕه‌یه‌كى میوزیكیم ساز كرد، غه‌زه‌ل واى گوت.
زیاتر گوتى: "ئێسته وه‌ك كارى نوێ، دوو سێ كارى تازه و نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌مزووانه كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه و پێشكه‌شى گوێگرانى ده‌كه‌م، دوایین كاریشم بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكلیپێكه بۆ مه‌رگه‌ساتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى كرماشان و ده‌ربه‌ندیخان، كه هه‌موو كاره‌كانى له ماوه‌ى ته‌نیا دوو ڕۆژدا ئه‌نجام دران، هیوادارم له كه‌م و كوڕییه‌كانى بمانبه‌خشن و لێمان قبووڵ بكه‌ن".
بۆ یه‌كه‌مجار غه‌زه‌ل ئاشكراى كرد و گوتى: "زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى ناسراوى كورد عه‌زیز شارۆخى و ناسرى ڕه‌زازى به شێوه‌ى هاوبه‌ش گۆرانى هاوبه‌ش بڵێم و له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربكه‌وم، زیاتر گۆرانییه‌كانى عه‌زیز شارۆخى و سه‌ید عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ده‌ڵێمه‌وه و كاریگه‌رییان به سه‌ر خۆم و كاره‌كانمه‌وه دیاره".
غه‌زه‌ل مسته‌فا له سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ"ی كرد و توانی سه‌ركه‌وتووانه تا كۆتا قۆناغی پڕۆگرامه‌كه بڕوات و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه، له دوای ده‌رچوونی ئه‌و له پڕۆگرامه‌كه زیاتر گومان چووه سه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بڕوای هه‌وادارانی له و كچانه‌ی مانه‌وه شایسته‌تر بووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى