كتێبێك لە دووتوێی 500 لاپەڕەدا لایەنی زانستی و مێژوویی سەرجەم ئاینەكانی جیهان بە زمانی كوردی لە خۆ دەگرێت، بڕیاره بهمزووانه له سهرجهم شارهكان بڵاو بكرێتهوه.
ئامادەكاری كتێبەكە له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك، ئاماژە بەوە كردووه كە سوودی ئەم كتێبە كۆكردنەوەی ئامانج و پەیامی سەرجەم ئاینەكانە لە یەك سەرچاوەدا.
فریاد هەورامی لە پێگهكهى لهسهر كتێبهكهى نووسیوویهتى: "ئەم كتێبە بە ناونیشانی "بیروباوەڕەكان"، باس لە زۆربەی ئاینە جیاوازەكانی جیهان دەكات، ماوەی چوار ساڵە سەرقاڵی ئامادەكردنیم، ئێسته لە دووتوێی 500 لاپەڕەدا لە كتێبخانەكان بەردەستە".
زیاتر نووسیویهتى: "ئەم كتێبە باس لە تەواوی ئەو ئاینانە دەكات كە لە جیهاندا بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بوونیان هەیە، بەبێ جیاوازی و بێلایەنانە باس لە لایەنی زانستی و مێژوویی ئەو ئاینانە كراوە، تەواوی ئەم بەرهەمە زانستییە و سوود لە چەندین سەرچاوە بە چەندین زمانی جیهانی وەرگیراوە، چەندین مامۆستای تایبەتی زمانەوانی و شارەزای بواری ئاینە جیاوازەكان پێداچوونەوەیان بۆ ئەم كتێبە كردووە، پێش بڵاوكردنەوەی، هۆكاری ئەوەی كە بیرم لەوە كردەوە كتێبێكی لەم شێوەیە ئامادە بكەم، پاش گەڕانێكی زۆر بەناو كتێبخانەی كوردیدا گەیشتمە ئەو ئەنجامەی كتێبی لەو شێوەیە نییە كە تەواوی ئاینەكانی بەبێ جیاوازی تێدا كۆ كرابێتەوە و وەك سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بەكاربهێنرێت".
کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت، بەڵام وەک کاڵا نەوهک وەک ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکو دژیشی بوەستێت، بەڵام وەکو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.