به وێنه‌یه‌كی ڕێهانا كه به‌م دواییانه بڵاو بووه‌ته‌وه، پێوه‌ندیی سۆزداری نێوان ئه‌و و سه‌رمایه‌داره سعوودییه‌كه یه‌كلا بووه‌وه، له ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك دوو خۆشه‌ویست ناویان ده‌به‌ن.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ڕیهانا گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، سه‌ردانی وڵاتی سعوودییه‌ی كرد و له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازیدا به‌شداریی كرد، یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش پیاوێكی سعوودی بوو به ناوی "حه‌سه‌ن جه‌میل"، له‌و كاته‌وه پێوه‌ندییه‌كی شاراوه له نێوانیاندا دروست بووه، میدیاكانیش هه‌موو گومانیان له بوونی ئه‌و پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی شۆفێریی له وڵاتی سعوودیه بووه مافێكی یاسایی ژنان، ریهانا هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ده‌ربڕین و پیرۆزبایییه‌كی گه‌رمی لێ كردن، ئه‌مه‌ش وای كرد دووباره گومانه‌كه لای خه‌ڵك دروست بێته‌وه و هۆكاری ئه‌و دڵسۆزییه‌ی بۆ ژنانی سعوودیه، به خۆ ده‌رخستنی لای خێرخوازه سعوودییه‌كه‌یان دانا، ئه‌م هه‌واڵانه‌ش هه‌مووی یه‌كلا بوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له نوێترین وێنه‌ی بڵاوبووه‌وه‌یدا، ڕیهانا به ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌ڵماسه‌وه بینرا، بووه جێی باسی میدیاكان و هه‌ندێ لایه‌نیش پیرۆزبایی‌یان لێ كردن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ یه‌كلاكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ڕیهانا و حه‌سه‌ن جه‌میله‌وه نییه.
ڕیهانای گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر، نووسه‌ری تێكستی گۆرانی و دانسه‌ری ئه‌مه‌ریكییه، هه‌ر له ته‌مه‌نێكی گه‌نجییه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ر كردووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و ئه‌لبوومی خۆیه‌تی، ساڵانه به‌شداری له چه‌ند فێستیڤاڵ و كۆنسێرتێكدا له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌كات.