بە ڤیدیۆ: یوسف لە نەخۆشخانەی ئیمێرجسنیە

:: PM:08:18:15/12/2017 ‌

لەڕۆژی چواری كانوونی یەكەم ئاشكرا دەبێت منداڵێك لە لایەن دایكییەوە ئەشكەنجەی زۆر دراوە و دوو مانگە نانی پێنەدراوە و بە زنجیر بەستراوەتەوە كە كوڕێكی تەمەن هەشت ساڵەی بەناوی "یوسف" بوو ئێستە ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین نەماوە و بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی گواستراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی كانوونی یەكەم، نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بڵاوی كردۆتەوە، دوای چارەسەر كردنی برینەكانی یوسف بەهۆی ئەو ئەشكەنجەی درابوو توانای رۆیشتنی نەمابوو ماسلووكەكانی بەتەواو بێهێز ببوو بۆ بەهێزكردنەوەی ماسوڵكەكانی لەبەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر راهێنانی بۆ دەكرێت ئێستەدا توانای رۆیشتنی هەیە بەبێ یارمەتی.

لەسەرەتای ڕووداوەكە دوای پشكنینی تەندروستی، دەركەوت كە ماوەی دوو مانگە خۆراكی پێ نەدراوە و ئەوەش وای كردووە كێشی ئەو منداڵە بۆ تەنیا 10 كیلۆ دابەزیوە.

پشكنیینەكانی پزیشكی دەری خستبوو ئەو منداڵە لە جووڵە و رۆیشتن كەوتووە، بۆیە بڕیاریان داوە بەزووترین كات خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەش بكرێت و دواتریش بگوازرێتەوە بۆ خانەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ڕووداوی ئەشكەنجەدانی منداڵ لە ڕابردوو چەند حاڵەتێك هەبوو، لەلایەن دەزگە تەناهییەكان و لایەنی پێوەندیدار كۆنتڕۆڵ كراوە و بكەرانی ڕووداوەكان دراونەتە دادگا. 





وشە - رامیار جەواد