بی ئێم ئۆتۆمبێلی خودكار تاقی دەكاتەوە

:: AM:09:15:16/12/2017 ‌

كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، ئامادەیی خۆی پێشان دا بۆ تاقیكردنەوەی یەكەم ئۆتۆمبێلی خودكاری و كارەبایی كە بە تێچووی 100 ملیۆن یۆرۆ كە دەكاتە 118 ملیۆن دۆلار.

بەڕێوەبەری كارگێڕی خاوەنداری پشكەكانی بی ئێم دەبلیو "هەربەرت جریبینك" ئاشكرای كرد، تاقیكردنەوەكان گەیشتووەتە دۆخێكی نوێ لە كۆماری چیك و لە نزیك سنوورەكانی ئەڵمانیا تاقیكردنەوەكە ئەنجام دەدرێ و سیستەمی هاریكاری شوفێریكردن و وەستان لەم تاقیكردنەوەیە دەخرێنە ژێر وردبینییەوە.

كۆمپانیاكە پێشتر ئەوەی خستەڕوو لە سەرەتای دەیەی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبێلی خودكار و كارەبایی زۆر پێشكەوتوو دەكات، بەوهۆیەوە دامەزراوەكانی سەر بە خۆی لە بارەگاكەی لە میونشن و فڕەنسا و سوید ئاگەدار كردووەتەوە كە دەست بە بەرهەمهێنانی پەیكەری ئۆتۆمۆبێلی خودكار بكەن.

بی ئێم دەبلیو خاوەنی لوگۆی بازرگانی رۆلز رۆیس و مینیشە بۆ پێشكەشكردنی ئۆتۆمبێلی "ئای نێكست"ێ ئەلیكترۆنی و خودكار، كە بڕیارە لە ساڵی 2021 بخرێتە بازاڕەكانەوە، ئەمەیش یەكەم ڤێرژنی ئۆتۆمبێلی خۆكاری بی ئێم دەبلیو دەبێ.

چاوەڕوان دەكرێ لە دوای ساڵی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی خودكاری زۆربەی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی ئۆتۆمبێل لە دنیا بخرێنە بازاڕەكانەوە، بۆیە كۆمپانیاكانی ئەنتل و مۆبیلای و دلفی و كنتننتال و فیات كرایسلەر، لە هەوڵدان بازاڕێكی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە ئەلیكترۆنی و خۆكارەكان دروست بكەن.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د