شاعیری ئه‌مازیغی مه‌لیكه مه‌زان كه یه‌كێكه له دۆسته‌كانی كورد و پێشتر له شه‌ڕی داعش پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی، ئاشكرای كرد، ڤیزای سه‌ردانی كردنی كوردستانی پێدراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌غریبه‌وه گیراوه و ڕێگه نه‌دراوه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان ئه‌نجام بدات.
ژنه شاعیری مه‌غریبی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مازیغی، مه‌لیكه مه‌زان یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگۆی راگه‌یاندن به لێدوانه‌كانی دروست ده‌كات. مه‌لیكه چه‌ندان لێدوانی به‌ناوبانگی له‌باره‌ی ئیسرائیل و كورد و ئه‌مازیغی هه‌یه. دوایین جار گوتی "ئیسرائیل و حكوومه‌تی هه‌رێم دوو ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی ناوچه‌كه‌ن". هه‌ر ئه‌ویش یه‌كه‌م كه‌س بوو سوپاسی تڕه‌مپی كرد، له‌به‌ر بڕیاری ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
مه‌لیكه مه‌زان له‌وكاته‌ی له 2014 داعش ڕووی له كوردستان كرد و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانی كرد و مامه‌ڵه‌ی به ئافره‌تانی كورد ده‌كرد و پرسی جیهادی نیكاح لای تیرۆریستانی داعش ده‌نگی دایه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌ویش هه‌ڵوێستی نواندن و ئاشكرای كرد، كه ئاماده‌یه جیهادی نیكاح له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكات.
دوێنێ مه‌لیكه له په‌یجه‌كه‌ی خۆی ڤیزا و مۆڵه‌تی سه‌ردانكردنی بۆ كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له 14/12/2017 به‌نیاز بووه سه‌ردانی كوردستان بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌غریبه‌وه گیراوه، مه‌لیكه وێرای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كه نووسیویه‌تی، "ڤیزای چوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له‌سێ رۆژ به‌ده‌ستم گه‌یشتووه، كه‌چی له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌غریبه‌وه گیرام، هه‌رچه‌نده سه‌یری ده‌كه‌م، فرمێسك له‌چاوم دێته‌خواره‌وه".