چه‌ند ڕۆژێكه به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تیى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر، دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شانۆكار و هونه‌رمه‌ندان ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئاماده‌كارى بۆ سازكردنى فێستیڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌شانۆ له شارى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌عات 11ى پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌و فێستیڤاڵه چالاكییه‌كانى ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر كه هاوكات سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانه هیوا سوعاد به "وشه"ى راگه‌یاند: ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ئاماده‌كارى بۆ سازكردنى چواره‌مین فێستیڤاڵى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شانۆ، دیدار و گفتوگۆى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ شانۆكاران، ئه‌مڕۆ ئه‌و فێستیڤاڵه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وانه‌ى پسپۆڕن له ته‌كنیك و كاروبارى فێستیڤاڵ بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه و ئاماده‌كارییه‌كانى هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن.
له ساڵانى ڕابردوودا سێ فێستیڤاڵى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شانۆ ساز كراون، ئه‌و فێستیڤاڵه‌ى ئه‌مساڵ 10 شانۆگه‌ریى تێدا نمایش ده‌كرێت و ئه‌زموونێكى تر‌ى شانۆیی ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌تكردن به‌هونه‌ر و شانی كوردى.
سوعاد گوتی، به‌شداریكردن له‌و فێستیڤاڵه بۆ هه‌مووانه و ته‌نیا به‌شداربووانى هه‌ولێر ناگرێته‌وه، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى میسر و كوێت و ئه‌ڵمانیا و پارێزگاكانى هه‌ولێر و به‌غدا و سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مه شانۆیییه‌كان به‌زمانه جیاوازه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى و ئه‌ڵمانى نمایش ده‌كرێن. ئێسته هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و وه‌زاره‌تى دارایی پشتگیرى لایه‌نى مادى ئه‌و فێستیڤاڵه ده‌كات .
كچه ئه‌كته‌رى كورد له‌یلا مه‌جیدى به‌شدارى له شانۆگه‌رییه‌كى نوێ ده‌كات و له‌ناو جه‌نگ و مه‌ترسییه‌كانى جه‌نگیشدا خۆشه‌ویستى هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌مڕۆ له‌و فێستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێت .
ئه‌مڕۆ دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌و شانۆگه‌رییه له‌یلا به"وشه"ى راگه‌یاند: شانۆگه‌ریى "ماڵێك له بێده‌نگى" ناوى نوێترین به‌رهه‌مى شانۆییمانه. ئه‌و شانۆگه‌رییه له دراناتورگ و ده‌رهێنانى كرمانج مسته‌فایه و له نواندنى من و كرمانجه، له شارى هه‌ولێر كارى بۆ كراوه. ئێسته سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه و ئه‌مڕۆ له فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت .
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى