هه‌ر كه‌سێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك یان هه‌ر تۆڕێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی بێزارمان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نامه و زانیارییه‌كمان له‌وه‌وه بۆ نه‌یه‌ت و نه‌توانێ ئێمه بدۆزێته‌وه، زۆر به ئاسانی ده‌توانین بلۆكی بكه‌ین و فه‌یسبووك ڕاسته‌وخۆ داواكه‌مان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ی چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه بۆ سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بێت؟
ڕه‌نگه تاقیتان كردبێته‌وه، مارك زۆكربێرگ خاوه‌نی هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بلۆك بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بینن له ئاكامدا پێتان ده‌ڵێ ئه‌م داوایه‌ی كردووتانه جێبه‌جێ نابێت و نامه‌یه‌ك دێته سه‌ری گوایه داوایه‌كی هه‌ڵه‌ت هه‌ڵبژاردووه.
نه‌ك ته‌نیا مارك خۆی، به‌ڵكو ناتوانی هاوسه‌ره‌كه‌شی بلۆك بكه‌ی، ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕه‌خنه‌ی زۆر بكه‌وێته سه‌ر تۆڕه‌كه چونكه ئازادیی به‌كارهێنانی له سنووری سه‌رۆكه‌كه‌یدا ڕاگرتووه و نایه‌ڵێ له‌و كاته‌دا ئه‌و داوایه بكه‌یت، بۆیه كۆمپانیاكه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و نووسییان ئه‌وه ته‌نیا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر كه‌س بیه‌وێ كێ بلۆك بكات ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكیش بێت.
ئێسته فه‌یسبووك ئه‌و كێشه‌یه‌ی نه‌هێشتووه، ده‌توانی بلۆكی مارك بكه‌یت، به‌ڵام ئایا وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌گه‌ر زۆرترین بلۆكی بۆ بچێت، په‌یجه‌كه‌ی داده‌خرێت؟ له وه‌ڵامدا: نه‌خێر.