كلایی لەسەر ئیسلام چی بە ترەمپ گوتبوو؟

:: AM:11:57:16/11/2016 ‌

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا یەكێك بووە لە هەوادارانی محەمەد عەلی كلایی ئەفسانەی مشتەكۆڵەی جیهانی و پێشتر لەچەند بۆنەیەكدا لەگەڵ یەكتر بینراون.

كلایی ئەمساڵ لەتەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەو ئەفسانەیە ماوەی 35 ساڵ هاوڕێیەتییەكی بەهێزی لەگەڵ ترەمپ هەبوو و لە ساڵی 2007یش خەڵاتێكی رێزلێنانیشی لێ وەرگرتبوو.

ترەمپ لەبارەی كلایی گوتبووی: كەسایەتیی كلایی لەدەرەوەی یاریی مشتەكۆڵە جیاوازییەكی زۆری هەبوو، ئەو هەستێكی ناسك و دەروونێكی خاوێنی هەبوو و باشترین مرۆڤ بوو كە تا ئێستا ناسیبێتم.

كلایی لە لێدوانێكی ترەمپ زۆر تووڕە ببوو كاتێك لەبارەی موسڵمانانەوە داوای كردبوو ئەمەریكا رێگە لە هاتنە ناوەوەیان بگرێت، ئەو كات كلایی زۆر بەتوندی وەڵامی هاوڕێیەكەی دابووەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدابوو كە ئەو موسڵمانە و دەبێت جیاوازی لەنێوان موسڵمانە توندڕە و بێ تاوانەكان بكرێت ئەگەر لە هەر شوێنێكی جیهاندا هەبن.

كلایی لە وەڵامەكەی ترەمپ گوتبووی: دەبێت سەركردە سیاسییەكانی ئەمەریكا ناوەڕۆكی ئاینی ئیسلام بۆ هاونیشتمانیان روون بكەنەوە و نابێت رێژەیەكی كەمی موسڵمانانی توندڕەو بەرامبەر هەموو موسڵمانانی جیهان بەراورد بكەن.

كاتێكیش ترەمپ گوێی لەو لێدوانانەی كلایی ببوو رەتی كردبووەوە مەبەستی ئەو بووبێت و رایگەیاندبوو: پێموانییە كلایی ئەم قسانەی ئاراستەی من كردبێت و بەهیچ شێوەیەكیش ئاماژەی بە منیش نەكردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م