پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی میسرییه و بایه‌خ به چالاكیی هونه‌ری و هاوكات دۆخی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و دنیا ده‌دات، راپۆرتێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی خاتوونه ئه‌كته‌ری ناوداری میسری "نه‌جلا فه‌تحی" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ژیانیدا چوار جار هاوسه‌رگیریی كردووه.
نه‌جلا كه له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا، به جوانترین ئه‌كته‌ری عه‌ره‌ب ده‌ناسرایه‌وه و ورووژێنه‌رترین خاتوونه ئه‌كته‌ر بووه كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه. جوانییه‌كه‌ی وای كردووه زۆر بوو له‌وانه‌ی ویستوویانه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
یه‌كه‌مین هاوسه‌ری نه‌جلا، ئه‌حمه‌د عه‌بدولقدووس بوو كه ده‌كاته كوڕی ئه‌دیبی ناوداری میسر ئیسحان عه‌بدولقدووس. ئه‌وكات نه‌جلا ته‌مه‌نی ته‌نیا 19 ساڵ بوو و به‌بی ره‌زامه‌ندیی ماڵباتی هه‌ردووكیان، ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یان ئه‌نجام دابوو، دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ پێكه‌وه‌بوون، له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
دووه‌مین هاوسه‌ریشی ئه‌ندازیار سه‌یف ئه‌بولنوجا كه ده‌كاته برا گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند خالید عه‌بدولنوجا، له‌رێی خالیده‌وه سه‌یفی ناسیوه و رێككه‌وتن كه هاوسه‌رگیری بكه‌ن، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كچێكیان بوو به‌ناوی "یاسه‌مین"، له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌یان نه‌جلا له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، كێشه‌مان زۆر بوو و گه‌یشته رێیه‌كی بنبه‌ست، بۆیه بڕیارمان دا له یه‌كتر جیا ببینه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی كچه‌كه‌م له‌لای من بمێنێته‌وه.
سێیه‌مین هاوسه‌ریشی شازاده‌یه‌كی سعوودیی بوو كه پێگه‌ی "فه‌رفیش" ئاماژه‌ی به ناوه‌كه‌ی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی نووسیوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌جلا پێكهاتبوون كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ته‌نیا به‌شداری له یه‌ك فیلم‌دا بكات، دوای سێ ساڵ و نیو كه له پاریس ده‌ژیان، نه‌جلا هه‌ستی كرد كه نه‌توانێ مه‌رجه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و به‌و شێوه‌یه له هونه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه، بۆیه له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
دوا هاوسه‌ریشی كه رۆژنامه‌نووسێكی زۆر ناوداری عه‌ره‌به به‌ناوی "حه‌مدی قه‌ندیل". له‌باره‌یه‌وه نه‌جلا گوتوویه‌تی، به‌رله‌وه‌ی قه‌ندیل له نزیكه‌وه بناسم، پێوه‌ندیی پێمه‌وه كرد بۆ سازدانی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی، له دوای دیداره‌كه پێوه‌ندیمان به‌هێز بوو تا ئه‌وكاته‌ی رێككه‌وتین بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری، ئێسته‌یش پێوه‌ندیمان زۆر باشه و قه‌ندیل كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه‌سێكی زۆر نیشتمانپه‌وه‌ره. ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یش له ساڵی 1992دا ئه‌نجام دراوه و تا ئێسته پێكه‌وه ده‌ژین.
نه‌جلا فه‌تحی له ساڵی 1951 له قاهیره له دایك بووه و به جوانترین خاتوونه ئه‌كته‌ری حه‌فتا و هه‌شتاكان ده‌ناسرێته‌وه كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوو عه‌بدولحه‌لیم حافز له ماڵباته‌كه‌ی نه‌جلا نزیك بووه، له سه‌ره‌تاوه هانی داوه كار له سینه‌مادا بكات. یه‌كه‌مین فیلمی كه به‌شداریی تێدا كردووه، فیلمی "الأصدقا‌و الپلاپه" بوو كه له ساڵی 1966 هاتووه‌ته به‌رهه‌م. له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له رێی ده‌رهێنه‌ر ره‌مسیس نه‌جیب، رۆڵی سه‌ره‌كیی وه‌رگرتووه له فیلمی "افراح" و ئیتر به‌رده‌وام بووه له كاری هونه‌ری كه تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه.