شێوه‌ی سه‌ر و ڕووی مرۆڤ، به‌شێكی گرنگی ناسنامه و بیركردنه‌وه و هه‌سته‌كانیه‌تی، هه‌ر بۆیه هونه‌ركاری له جوانی و ده‌رخستنی ده‌كرێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێ له داهاتوودا هێنده‌ی تر په‌ره بستێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی هونه‌ر، ڕازاندنه‌وه‌ی سه‌ر و ڕووی مرۆڤ هه‌بووه، هه‌ر له فیرعه‌ونه‌كانه‌وه تا ئێسته، ئه‌وان هه‌ندێك جار بۆ جوانی، سه‌ری هه‌ڵۆ و ئاژه‌ڵی ئه‌فسانه‌ییان دروست ده‌كرد.
له مۆزه‌خانه‌كان و نمایشی جلوبه‌رگ، دیمه‌نی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی جیاواز ده‌بینی كه بۆ سه‌ری مرۆگ كردوویانه، ئه‌م دیمه‌نانه به‌شێكی گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شه‌قام و خه‌ڵكی وه‌ك به‌شێك له مۆدێل به‌كاریان هێناوه، هه‌ر بۆیه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له داهاتوودا، زیاتر ئه‌و دیمه‌نانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببینرێ و ببێته مۆدێلێكی ئاسایی بۆ چاوی خه‌ڵكی.
له چه‌ند دیمه‌نێكدا كه ڕه‌نگه ئێسته به شێتانه هه‌ژمار بكرێت، دیزاینه‌ران به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیا، شێوه‌ی داهاتووی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌ری مرۆڤیان خستووه‌ته ڕوو، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و نموونانه و بگره به ئاڵۆزتریش، ببینرێن و خه‌ڵكیش به گشتی به شتێكی ئاسایی وه‌ری بگرن.
سه‌رچاوه: CNN
له ڕێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه، به‌شێك له‌و دیمه‌نانه ده‌بینیت: