دوای ئه‌وه‌ی كه كاتژمێری زیره‌ك دروست كرا، زۆربه‌ی خه‌ڵك كێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ شه‌حنكردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پسپۆڕان بواری ته‌كنه‌لۆجیا هه‌ستان به‌دروستكردنی كاتژمێرێك كه به گه‌رمی جه‌سته كار ده‌كات.
به‌پێی چه‌ندان ماڵپه‌ڕی جیهانی و چه‌ندان ڤیدیۆ باس له‌و كاتژمێره ده‌كه‌ن كه به‌گه‌رمی جه‌سته‌ی مرۆڤ كار ده‌كات و شه‌حن ده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه كۆمپانیای "Matrix"ی ئه‌مه‌ریكی دروستی كرد و ئه‌م كۆمپانیایه دامه‌زراوه بۆ به‌رھه‌مھێنان و دروستكردنی كاتژمێری زیره‌ك و به‌ودواییانه كاتژمێرێكی دروست كردووه له ڕێی گه‌رمی جه‌سته‌وه خۆی شه‌حن ده‌كاته‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌م كاتژمێره تازه‌یه له توانایدایه ڕێژه‌ی چالاكی جه‌سته‌و ژماره‌ی ئه‌و یه‌كه گه‌رمیانه‌ی كه ڕۆژانه سه‌رفی ده‌كات دیاری بكات، هه‌روه‌ها ڕیژه‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت پێ ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها ئه‌م كاتژمێره ده‌توانین له رێی بلووتووسه‌وه به مۆبایله‌كانمانیه‌وه بلكێنین و پێوه‌ندییان له نێوان دروست بكه‌ین.
زانایان تایبه‌تمه‌ندی زۆریان بۆ ئه‌م كاتژمێره داناوه و له زۆر بواردا یارمه‌تیت ده‌دات یان له‌كاتی وه‌رزشكردندا ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه‌ی پشوو بده‌ی و كه‌ی ڕابكه‌ی یان هه‌ر جۆره وه‌رزشێكی تر، چونكه ئه‌م ئامێره ده‌توانێت له‌رێی گه‌رمی جه‌سته‌ته‌وه توانای جه‌سته‌ت پێ بڵێت.