شه‌وی ڕابردوو، دوای 18 خوله‌ك له هاتنی ساڵی نوێی 2018، له دهۆك منداڵێك له دایك بوو، له كوردستاندا به یه‌كه‌م منداڵی ئه‌م ساڵه داده‌نرێت.
دوێنێ شه‌و ئاهه‌نگی یادی هاتنی ساڵی نوێ له ته‌واوی دنیادا به شێوازی جۆراوجۆر ساز كرا، له كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك بایه‌خ پێدراو ئاهه‌نگی بۆ هاته گێڕان و خه‌ڵكی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ربڕی و ئاواتیان بۆ ساڵی نوێ خواست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستان به خه‌وتن یان به‌سه‌ربردنی كاتی ئاسایی ڕۆژانه‌ی خۆیانه‌وه پێشوازییان له‌م بۆنه‌یه كرد و هاتنه ناو ساڵی نوێوه.
له سنووری پارێزگای دهۆك، له كاتی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، ژنێك منداڵی بوو، به پێی قسه‌ی باوكی ئه‌و منداڵه بێت، ڕاسته‌وخۆ دوای 18 خوله‌ك له پێشوازیكردن له ساڵی نوێ، ئه‌م منداڵه هاتووه‌ته دنیاوه، گومان ده‌كرێت یه‌كه‌مین منداڵی كورد بێت كه له ساڵی 2018 له دایك بووبێت، چونكه هیچ ئامارێكی ورد نییه كه بیسه‌لمێنێت ئایا ئه‌م منداڵه یه‌كه‌م منداڵ بووه یان نا.
تا ئێسته ئه‌م ڕووداوه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، وێنه‌ی ئه‌م منداڵه له هه‌موو شوێنێك بڵاو كرایه‌وه و به یه‌كه‌م منداڵی ساڵی 2018 ناویان برد.
وشه/ ئامێدی_نه‌وزاد هلۆری