زانایانی بواری شوێنه‌واریی له ئیسرائیل رایان گه‌یاندووه، مۆرێكی شوێنه‌وارییان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 700 ساڵ به‌رله ئێسته، مۆره‌كه هی حاكمی قودس بووه.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه كه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مۆره، دوێنێ دووشه‌م بووه كه زانایانی بواری شوێنه‌واریی ئیسرائیلی ئاشكرایان كردووه.
شلۆمیت وكسله‌ر كه خاتوونه زانایه‌كی بواری شوێنه‌واریی ئیسرائیلییه و رای گه‌یاندووه، ئه‌و مۆره تایبه‌ت بووه به حاكمی قودسی ئه‌وكات كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 700 ساڵ به‌رله ئێسته. واته هی چاخی كۆن بووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مۆره كه له رۆژهه‌ڵاتی شاری قودس بووه، دوای چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی كه قودس به پایه‌ته‌ختی ئیسرائیل ده‌زانێ.