محەمەد شێروانی فیلمی "تا ئێوارە" ی تهواو كرد، کە باس لە ژیانی خانمێك دەکات لە چاوەڕوانی هاتنەوەی هاوسەرەکەیەتی لە جەنگ و خۆی کار دەکات و لە کاتی کارکردنیدا داوا لە دراوسێکانی دەکات ئاگایان لە منداڵەکەی بێت.
فیلمی "تا ئێوارە" لە دەرهێنانی محەمەد شێروانییە، کە هەر خۆی نووسەری سیناریۆ، پرۆدیوسەر و دەرهێنەری فیلمەکەیە.
باهۆز ئیسماعیل دەرهێنەری هونەرییە، ڕۆڵی سوهەیلە لەلایەن خانمە ئەکتەر (ڕۆژان حەمە جەزا) و ڕۆڵی مەم خەلیل لەلایەن (ئەنوەر شێخانی)یەوە بینراوە.