به‌ناوبانگترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین یوتوبه‌ره‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2017 دیاری كران، ئه‌مه‌ش بووه هانده‌رێكی گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ك یوتوبه‌ر ڤیدیۆ بڵاو بكه‌نه‌وه.
له ساڵی 2005 تا ئێسته، ماڵپه‌ڕی یوتوب یه‌كێك بووه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی زۆرترین به‌كارهێنه‌ریان له دنیادا هه‌یه، هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ر ته‌نیا بۆ ته‌ماشاكردنی ڤیدیۆ و گۆرانیی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان سه‌ردانی یوتوب ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی تر كه پێیان ده‌گوترێت یوتوبه‌ر، به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ن، تێیدا ڤیدیۆی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ناوبانگ و داهاتیان پێی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌ناوبانگترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین یوتوبه‌ره‌كانی ساڵی 2017 بوون:
10. لیلی ساین خاوه‌نی 10 ملیۆن دۆلاره.
ڤیدیۆی كۆمیدی و موزیك له لاپه‌ڕه‌كه‌ی به ناوی ''superwomen" بڵاو ده‌كاته‌وه، 12.7 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه.
9. ڕیان تۆیسڕیڤیو خاوه‌نی 11 ملیۆن دۆلاره
ئه‌م منداڵه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه، ڤیدیۆكانی ته‌نیا له هه‌ڵچڕین و كردنه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌كانی یاری منداڵان پێك هاتووه.
8. سموث خاوه‌نی 11 ملیۆن دۆلاره
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ گرووپێك ڤیدیۆی كۆمیدی بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێسته به ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌مان بوار كار ده‌كات و سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه.
7. جه‌یك پاوڵ خاوه‌نی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره.
ڤاینی كۆمیدی بڵاو ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ براكه‌ی ناسرا، كه پێكه‌وه ڤاینی كۆمیدیان بڵاو ده‌كرده‌وه، ئێسته هه‌ردووكیان ناوبانگێكی زۆریان په‌یدا كردووه، 12 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه.
6. فلێكس كێلبه‌رگ خاوه‌نی 12 ملیۆن دۆلاره.
ڤیدیۆی جۆره جیاوازه‌كانی یاری بڵاو ده‌كاته‌وه، 58 ملیۆن بینه‌ری له یوتوب هه‌یه.
5. مارك فیشباچ خاوه‌نی 12 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره.
ڤیدیۆی كۆمیدی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به شێوازێكی زیندوو و جیاواز، له ڤیدیۆكانیدا زۆرترین جووڵه ده‌كات، نزیكه‌ی 18 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه.
4. لوگان پاول خاوه‌نی 12 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌مه براكه‌ی جایك پاوڵه كه له سه‌ره‌وه باس كرا، خاوه‌نی 14 بینه‌ره له یوتوب.
3. گرووپی دود پێرفێكت خاوه‌نی 14 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌مه‌ش دوو برای دووانه‌ن به ناوی "كوری و كوبی كۆتۆن" له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تریان كه پێشتر خاوه‌نی گرووپێكی ناوداری تێنس بوون، فێڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رزش به گشتی و تێنس به تایبه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
2. ئیڤان فۆنگ خاوه‌نی 15 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره.
كوڕێكی كه‌نه‌دی 25 ساڵه، ڤیدیۆی كۆمیدی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و شێوازه جیاوازه‌ی ڤیدیۆكانی پێ بڵاو ده‌كاته‌وه ئه‌م ناوبانگه زۆره‌ی پێ به‌خشیوه، چونكه زۆر به خزمه‌ت و گرنگییه‌وه كاره‌كه‌ی ده‌كات و پێوه‌ی ماندوو ده‌بێت.
1. دانیال میدلتۆن خاوه‌نی 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره.
به گشتی ڤیدیۆكانی له‌سه‌ر یاری ماینكره‌فتن، ئێسته‌ش به یه‌كێك له پڕبینه‌رترین و به‌كارهێنه‌رترین یارییه‌كانی دنیا داده‌نرێت، دانیالیش ڕۆژانه ڤیدیۆی نوێیان بۆ بڵاو ده‌كاته‌وه.